ئەو دوانزە هەنگاوە بزانە كە كێشت دادەبەزێنن بەبێ‌ پەیڕەو كردنی سیستمی خۆراكی

0

lose wtئەو دوانزە هەنگاوە بزانە كە كێشت دادەبەزێنن بەبێ‌ پەیڕەو كردنی سیستمی خۆراكی

دەرمانی كێش دابەزاندن و وەرزش و هۆڵەكانی ڕاهێنان و سیستمی خۆراكی هەمویان هۆكاری كێش دابەزاندنن كە دەتوانی پەیڕەوییان بكەیت، بەڵام چۆن دەتوانی كێشت دابەزێنی بەبێ‌ ڕَەچاو كردنی سیستمێكی خۆراكی دیاریكراو؟
چەند ئامۆژگارییەكت پێشكەش دەكەین كە یارمەتیت دەدات بۆ دابەزاندنی كێشت بەبێ‌ هیلاكی و جێبەجێ‌ كردنی سیستمی خۆراكی ماندوكەر.

1- دیاری كردنی كاتی ژەمەكان
كاتێكی دیاریكراو دابنێ‌ بۆ خواردن بۆ نمونە 20 خولەك ، بەتایبەتی ئەگەر هێواشی لە نانخواردندا، ئەمە بە یەكێ لە باشترین نەریتەكان دادەنرێت بۆ كەمكردنەوەی كێشت بەبێ‌ پەیڕەو كردنی رژێمێكی خۆراكی ئاڵۆز. هەروەها دیاریكردنی كاتی خۆراك واتلێدەكات بڕی كەم بخۆی لە هەموو ئەو خۆراكانەی لەسەر سفرەكە هەن.

2- سەوزە زیاتر بخۆ
زۆر خواردنی میوە و سەوزە بكە بە خوی ڕۆژانەت ، هۆكارێكی باشی لاواز بونە چونكە سەوزە و میوە بڕێكی باش ڕیشاڵ و ئاو و بڕێكی كەم وزەی تێدایە، لە كاتی لێناندا ڕۆنی تێمەكە.

3- بە سوپ دەست پێبكە
دەست پێكردن بە خواردنی سوپ لە هەر ژەمێكدا بەسودە لەبەرئەوەی ئارەزوی خواردنت ناهێڵێت بۆ خۆراكە سەرەكیەكە كە لەوانەیە چەور بێت، بەڵام دەبێت سوپەكەت چەور نەبێت.

4- دانەوێڵەی توێكڵدار بخۆ
وەك برنجی بۆر و گەنم و جۆ و شۆفان بە مەرجێك توێكڵیان لێنەكرابێتەوە، هەروەها لە كاتی خواردنی پیتزا دا بەشە ڕووەكیەكەی بخۆ لە جیاتی بەشە گۆشتەكەی.

5- خواردنی ماڵەوە بخۆ
ئەو ژەمە خۆراكیانە بخۆ كە لە ماڵەوە ئامادە دەكرێن لانیكەم پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەكدا زۆر باشترە لەو ژەمە خێرایانەی كە وزەیەكی زۆریان تێدایە.

6- بنێشت بجو
ئەو بنێشتانە بجو كە شەكریان تێدا نیە ئەگەر بەتەمای نێوانە ژەمێكی بچكۆلە بخۆی

7-خەوتنی زیاتر یەكسانە بە كێشی كەمتر
بە شێوەیەكی باش بخەوە یان كاتژمێرێك زیاتر بخە سەر خەوتنی ئاساییت، لێكۆڵەرانی زانكۆی مچیگان كە لە ژمارەی كالۆرییە خوراوەكانیان دەكۆڵییەوە لە ماوەی 2500 ڕۆژدا ، ئامارێكیان دەستكەوت كە خەوتن یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات بە كەمكردنەوەی كالۆریە وەرگیراوەكان بە ڕێژەی %6 هەروەها یارمەتی كەمكردنەوەی ئارەزوی خواردنیش دەدات.

8-پەرداخی كورت و فراوان بەكاربێنە
لێكۆلِینەوەكان دەریانخستوە كە ئاماژە بیناییەكان كاردەكەن بۆ فێڵ كردن لە كەسەكە و بەكارهێنانی بڕێكی كەمتر خواردنەوەكە ئەگەر پەرداخی كورت و فراوان بەكار بهێنیت.

9- قاپەكەت بچوك بكەوە
قاپی خواردنەكەت با 10 ئینج بێت لە جیاتی 12 ئینج بەمەش بڕێكی كەمتر خواردن تێدەكەی هەروەك دكتۆر كورنیل بریان ئینك دەڵێت زۆربەی خەڵك بڕێكی زیاتر خواردن دەخۆن ئەگەر قاپەكەیان گەورە بێت بۆیە قاپەكەت بچوك بكەوە بۆ ئەوەی 100-200 كالۆری لە ڕۆژێكدا كەم بكەیت.

10- هەتا دەتوانی گۆشت كەم بكەوە
زۆربەی ژەمە خۆراكیەكانت با ڕوەكی بن ، ئەو ڕوەكانە بخۆ كە جێگەی گۆشت دەگرنەوە وەك پاقلەمەنیەكان كە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و كالۆرییان كەم تێدایە وەك پاقلە و ساوەر و نیسك.

11- زیاتر لە 100 كالۆری بسوتێنە
بەبێ‌ پەیڕەو كردنی سیستمی خۆراكی دەتوانیت هەموو ڕۆژێ‌ 100 كالۆری بسوتێنی ئەگەر یەكێك لەم چالاكیانە ئەنجام بدەیت
• بۆ ماوەی 20 خولەك یەك كیلۆمەتر بە پێ‌ بڕۆ.
• ماڵ پاككردنەوە بۆ ماوەی 30 خولەك
• كاركردنی فكری هۆكارێكی گەورەیە بۆ كەمكردنەوەی كێش وەك سەعی كردن و ئەو كارانەی ماندوبونی فكری زۆری دەوێت بۆ ماوەی 30 خولەك

12- یۆگا
ئەو كەسەی یۆگا دەكات كیشی كەمترە لەوەی كە نایكا، لێكۆلِینەوەكان دەریانخستوە بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی یۆگا دەكەن بەرنامەیەكی دیاریكراوی خۆراكی دادەنێن ، لە ڕیچگەی ئەو هێمنیە ڕۆحیەی لە ئەنجامدانی یۆگادا بەدەستدێت یارمەتیدەرێكی باشە بۆ بەرگریكردنی زۆرخواردن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com