مانگی لە دایكبونت كەسایەتیت دیاری دەكات

0

burjakanمانگی لە دایكبونت كەسایەتیت دیاری دەكات

 

مانگی یەك

بۆ ژن : ژنێكی سەرنجڕاكێشە و حەزی لەشیكپۆشی و دەركەوتنە ، هەمیشە هەوڵی باشكردنی باری دارایی و كۆمەڵایەتی خۆی دەكات ،هەروەك چۆن هەوڵی بەستنی پەیوەندی هاوڕێیەتی دەدات لەگەڵ كەسانی ئاست بەرز.
بەڵام كەموكووڕییەكانی ئەوەیە هەستەكانی ساردن، ئەگەر ڕۆژێك هەستیشی بخرۆشێ‌ بۆ هیچ كەسێكی دەرناخات ، لەبەر ئەوەی كێشە هەیە لە دەربڕینی خۆشەویستیدا، لەگەڵ ئەوەشدا ڕوباری عاشقەكانی وشك ناكات . ئەگەر هاتو پەیوەندی دروست كرد كەسێكی دڵسۆز دەبێت بۆ هاوبەشی ژیانی ، لە هەمان كاتتدا سەرئێشەی زۆریشی بۆ دروست دەكات.
بۆ پیاو: ئەم پیاوانە ئینكارن، بەهرەیان زۆرە ، كەسێكی پێشكەوتوە و ئیرادەی بەهێزە، هەمیشە بە خەڵكانی باش دەورە دراوە و خاوەنی بەختێكی باشە، لەڕووی سۆزدارییەوە كەسێكی هەستیار و ڕۆمانسییە بە ئاسانی غیرە دەكات بێ‌ ئەوەی كەس هەستی پێبكات، ئەگەر خۆشەویستەكەی هەستی بریندار بكات كاتێكی زۆری دەوێت تا چاك دەبێتەوە.

 

مانگی دوو
بۆ ژن: لە دایكبوانی ئەم مانگە ڕۆشنبیری و خوێندنەوە ناخەنە لیستی كارە گرنگەكانیان لەگەڵ ئەوەی وا پیشانی دەدەن خوێنەرێكی باشن، بەڵام لە لایەكی ترەوە هێزێكی دەرونی زۆریان هەیە و توانای بەرگەگرتنی فشارە جەستەیی و دەرونییەكانیان هەیە، گرنگترین كار كە هەوڵی بۆ دەدات هاوسەرگیری و دروستكردنی خێزانە.
بۆ پیاو: زۆر واقعبینە ، بە زیرەكی و سەرنجڕاكێشیەكەیدا دەناسرێتەوە، هێمنە ، شەرمنە و هیواو ئامانجی زۆرە لە هەمان كاتتدا، كاتێك ئامانجێك دادەنێت ئەبێت هەر بەدیبهێنێت ، ئەگەر یەكێك ڕێگری لێكرد ئەوا لەڕووی هەڵدەگەڕێتەوە یاخی دەبێت و دوژمنایەتی دەكات.

 

مانگی سێ‌
بۆ ژن : ژنێكی زۆر بە ئاگا و بە تێبینییە ، زەوقێكی زۆر جوانی هەیە و گرنگی بە دیكۆری ماڵەكەی دەدات بەتایبەتی توحفە و پارچە كۆنەكان، لەگەڵ ئەوەی بەهرەی موزیكیشی هەیە.
بۆ پیاو : كەسێتییەكی سەرنجڕاكێشی هەیە ، زۆر جێگەی متمانەیە ، ڕاستگۆ و مرۆڤدۆستە ، ڕەوشت بەرزە و حەز بە یارمەتیدانی كەسانی دی دەكات و چاكەی كەسانی تر لەبیر ناكات بەڵام كەموكووڕی ئەوەیە زوو توڕە دەبێت و هەندێك جار حەز لە تۆڵەسەندنەوە دەكات.

 

مانگی چوار
بۆ ژن : ئەوانی تری خۆشدەوێت و گرنگیان پێدەدات، سەخیە و زۆر كۆمەڵایەتیە . كارەكەی خۆشدەوێت و هەوڵی پێشكەوتن و بەرزبونەوە دەدات تیایدا ئەمەش زۆربەی جار لەسەر حسابی ژیانی تایبەتی دەبێت، لەدایك بوی ئەم بورجە هەوڵدەدات و تێدەكۆشێت بۆ باشكردنی بژێوی خێزانەكەی و بەدیهێنانی سەرجەم داواكارییەكانیان.
بۆ پیاو : خەیاڵێكی فراوانی هەیە ، زۆرجار بە ئەرێنی بیر دەكاتەوە ، كەسێتیەكی سەرنجڕاكێشی هەیە و كاریگەری لەسەر ئەوانیتر هەیە ، بەڵام كەموكووڕی ئەوەیە قسە زۆر دەكات بەجۆرێك كە هەندێك كەس بە زۆربڵێ‌ ناوی دەبەن، حوزی لە مۆسیقاو وەرزش و سەفەرە و كەسێكی چالاكە.

 

مانگی پێنج
بۆ ژن : زیرەكە ، كاتێك پەیوەندی دەبەستێت دڵسۆزە بۆ هاوسەرەكەی و هەمیشە لە خەمی بەرژەوەندی خێزانەكەیدایە، بەشێوەیەكی گشتی كۆمەڵایەتیەو هاوڕێی زۆرە , لەڕووی پیشەییەوە كەسێكی چالاكە چاوی لە پلەی بەرزترە.
بۆ پیاو : دڵێكی باشی هەیە بەڵام زوو توڕە دەبێت ، ئیرادەی بەهێزە و حەزی لە ئەدەب و مۆسیقایە ،
ڕۆمانسی و خەیاڵاویە، لە لایەكی ترەوە قسەكەرێكی دیبلۆماسییە، زۆر گرنگی بە ڕوكاری دەرەوەی دەدات و دەیەوێت شێوازێكی جوانی هەبێت لای خەڵكی. بەڵام كەموكوڕی ئەوەیە زۆر موسریفە و پارەكەی هەموو لە ت كڕین و سەفەردا خەرج دەكات.

 

مانگی شەش
بۆ ژن : دڵێكی باشی هەیە، بەڵام بە توندی برگری لە خۆی دەكات ئەر ڕوبەڕوی ئازاردان ببێتەوە ، لەلایەكی ترەوە باش دەزانێت هەستەكلنی بشارێتەوە ، لە كەسایەتیدا سۆزی ژنانە و خۆڕاگری پیاوانە كۆبۆتەوە.
بۆ پیاو : كەسێتییەكی هاوسەنگ و خۆشەویستی هەیە ، ڕاستگۆیە ، دەزانێت چۆن پارێزگاری لە هاوڕێیەتی دەكات بەهۆی ڕەوشت بەرزییەكەی و ڕوخۆشی و قسە باشەكانی . لە لایەكی ترەوە میزاجی و هەستیارە.

 

مانگی حەوت
بۆ ژن: زۆر ئارەزووی زانست و زانین دەكات ، ڕۆشنبیرییەكی بەرزی هەیە كە ئەمەش وا لە هاوبەشی ژیانی دەكات غیرەی لێبكات، خانمێكی باشی ماڵەوەو دایكێكی باشە بەڵام حەز لە چێشت لێنان ناكات.
بۆ پیاو: پیاوێكی موحافزكارە و بیركردنەوەی كلاسیكیە . زۆر نرخ بۆخۆی دادەنێت و شانازی بەخۆیەوە دەكات، زۆر بەلایەوە گرنگە پرێزگاری لە كەسایەتی خۆی بكات ، بە ڕەوشتە و مرۆڤانە هەڵسوكەوت لەگەڵ خەڵك دەكات، زۆر بیر لە ڕابردوو دەكاتەوە و بە ئاسانی ناتوانێت لەبیری بكات بەتایبەتی لە كاتی غەمباریدا.

 

مانگی هەشت
بۆ ژن: هیوا و ئامانجی زۆرە ، هەمیشە هەوڵی باشكردنی باری دارایی و كۆمەڵایەتی خێزانەكەی دەدات ، بەسۆزە و قوربانی دەدات لە پێناو ڕازی كردنی كەسانی دەوروبەری ، بەڵام كەموكووڕی ئەوەیە زوو لە بارودۆخ بێزار دەبێت و هەمیشە هەوڵ دەدات بیگۆڕێت كە ئەمەش وایلێدەكات ژیانی ناجێگیر بێت.
بۆ پیاو: كەسێتییەكی باشی هەیە، دڵی باشە بەڵام لە هەمان كاتتدا بە ئینكار ناودەبرێت لەلایەن دەوروبەرەوە ، زۆر خەیاڵاوییە و بیرێكی فراوانی هەیە، متمانەی بەخۆی هەیە و زۆر گرنگی بە كەسانی دەوروبەری دەدات.

 

مانگی نۆ
بۆ ژن: كەسایەتییەكی بەهێزی هەیە و هیوا و ئامانجەكانی بێ‌ سنورن، حەزی لە سەفەر و سەركێشییە ، بە ڕاستی خۆشەویستی دەكات و لە ناخی دڵییەوە قوربانی دەدات لە پێناو خۆشەویستەكەی دا.
بۆ پیاو: بەسۆزە ، حەزی لە گرنگیدان بە كەسانی ترە، دڵیان دەداتەوە و ئامۆژگارییان دەكات، حەزی لە سەفەر و سەركێشیی و كات بەسەربردنە لەگەڵ هاوڕێكانی بەڵام لە بەرامبەردا جدیە لە كارەكەیدا بە جۆرێك وات لێدەكات وا بیر بكەیتەوە كە نەخۆشی دوو كەسێتی هەیە.

 

مانگی دە
بۆ ژن: كەسایەتییەكی ڕوخۆش و لە هەمان كاتدا حەكیمی هەیە، لە هاوبەشێكی سەركەوتوو دەگەڕێت لە كارەكەیدا و پۆستێكی بەرزی هەبێت، حەز لە تێكەڵاوی كەسانی ئاست بەرز لە كۆمەڵگەدا دەكات و ئاگاداری شێوازی ژیان و خۆشگوزەرانییەكانیان بێت.
بۆ پیاو: زۆربڵێیە، زوو توڕە دەبێت، بەغیرەت و ئازایە، هەڵسوكەوتەكانی چاوەڕواننەكراون كە ئەمەش وا دەكات ژیان لەگەڵیدا خۆش بێت و دوور بێت لە ڕۆتین.

 

مانگی یانزە
بۆ ژن: هەر لە منالِیەوە مرۆڤێكی هاروهاج و زیرەكە، زۆر شیكپۆش و سەرنجڕاكێشە و زۆر گرنگی دەدات بە ڕوكاری دەرەوەی ، لە بەرامبەردا زۆر دڵسۆزی هاوسەرەكەیەتی تێدەكۆشێت بۆ خۆشحاڵ كردنی.
بۆ پیاو: جێگەی متمانەیە، دڵسۆزە بەڵام ئاڵۆزە، زۆر حەزی لە سەربەستییە بەجۆرێك ڕێگە نادات ئازادی لێ‌ زەوت بكرێت بە هیچ هۆكارێك، حەزی لە گەشت و سەفەرە، حەزی لە دۆززینەوە و سەركێشییە.

 

مانگی دوانزە
بۆ ژن: زۆر گرنگی بە ڕوخسار و شێوازی دەدات و شیكپۆشییەكی هۆشبەر و سەرنجڕاكێشییەكی بێوێنەی هەیە،لەهەمان كاتدا حەز لە پیاهەڵدان دەكات، لەگەڵ ئەوەی زیادەڕەوی زۆر دەكات بەڵام كەسێكی واقعی و ڕەسەنە.
بۆ پیاو: سەركێش و سەركەوتوە، بە ئارامە و هیوا و ئامانجی زۆرە، حەزی لە بەدیهێنانی ئامانجیدەگمەن و جوانە، ڕازییە بەو ژنەی كە هەڵیبژاردوە و بە ڕەوشتەوە مامەڵەی لەگەڵ دەكات بەڵام زۆرجار سورە لەسەر ئەوەی هەستەكانی بشارێتەوە.

 

سەرچاوە: سایتی ئیلەیكی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com