ژنێكی كەنەدی دوای بینینی وێنە ڕوتەكەی لەسەر گوگڵ، چی كرد

0

shocked-woman-1ژنێكی كەنەدی دوای بینینی وێنە ڕوتەكەی لەسەر گوگڵ چی كرد
ماریا بیا گریللۆی كەنەدی توشی شۆك بوو كاتێك وێنە نیوە ڕوتەكەی لەسەر نەخشەی گوگڵ بینی لە كاتێكدا بۆ ماڵەكەی دەگەڕا بە هۆی تایبەتمەندی (گوگڵ ستریت ڤیو) ئەم وێنەیە دەركەوت كە لە ساڵی 2009 گیرابوو.
لەگەڵ ئەوەی ڕوخساری بە ڕوونی دەرنەكەوتوە لە وێنەكەدا بەڵام بەشێك لە سنگی بە ڕوتی دەركەوتوە كاتێك لە باخچەی ماڵەكەیدا لەسەر قەرەوێڵەیەك ڕاكشاوە و لە وێنەكەدا دەناسرێتەوە كە ئەو كەسە كێیە، ئەمەش وایلێكردوە هەست بە شەرمەزاری بكات بەرامبەر دراوسێكانی و هاوڕێكانی.
دوای ئەوەی دوو ساڵ بەسەر ئاشكرابونیدا تێپەڕی گریللۆ داوایەكی لە دژی گوگڵ بەرز كردەوە كە داوای كردبو ئەو كۆمپانیایە چل و پێنج هەزار دۆلاری وەك قەرەبوو بداتێ‌ لە بەرامبەر ئەو ئازارە دەروونیەی كە پێی گەیشتوەو ئەو شەرمەزارییەی لە بەرامبەر ناسیاوەكانیدا توشی هاتوە.
هەرچەندە لە سەرەتاوە دادگا پێیوابو ئەو خانمە بۆ ماوەی دوو ساڵ دواكەوتوە لە بەرزكردنەوەی داواكەی ، بەڵام دواجار قەرەبوەكەی وەرگرتبە یاسای سوكایەتی كردن بە تایبەتمەندی كەسەكان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com