ئەڵمانیا: پێشمەرگه تاكه هێزە توانیویەتی پاشەكشه بەتیرۆریستانی داعش بكات

0

مەسرور بارزانیئەڵمانیا: پێشمەرگه تاكه هێزە توانیویەتی پاشەكشه بەتیرۆریستانی داعش بكات

نوچەنێت

لە دیدارێکدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، شاندی بڵای سەربازی و دیپلۆماسیی ئەڵمانیا، رایانگەیاند پێشمەرگە تاکە هێزە توانیویەتی پاشەکشە بە تیرۆرستان بکات، (بارزانی)یش سوپاسیکردن لە هاوکارییەکانی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە، کەرۆڵی هەبووە لە رزگارکردنی زومماردا.

ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، بڵاویکردەوە، کە”ئەمڕۆ شەممه، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان(مەسروور بارزانی)، پێشوازی له فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دەرەكی فەریق (كارڵ هێنز فریتز) و جێگری فەرماندەی سوپای ئەڵمانیای فیدراڵ فەریق (یۆرگ ڤۆلمێر) و هەماهەنگكاری وەزارەتی دەرەوه(یاسپەر ویك) و ژمارەیەك راوێژكاری سەربازی و دیپلۆماسی كرد”.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکە”له دیدارێكدا (مەسروور بارزانی) وێڕای به گەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوان، سوپاسی حكوومەت و گەلی ئەڵمانیای فیدراڵی كرد بۆ پێشكەشكردنی یارمەتی و پشتیوانییه سەربازییەكان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان، كه له رزگاركردنی زوممار رۆڵێكی بەرچاویان هەبوو”.

هەر له دیدارەكەدا، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان، باسی له دۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ و پێداویستییه سەربازییەكانی پێشمەرگه و كاریگەریی چەكی قورس كرد بۆ شكستپێهێنان به تیرۆریستانی داعش.

لەلای خۆیانەوه شاندی میوان رۆڵ و پێشڕەوییەكانی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند و ئاماژەیان دا، كه پێشمەرگه تاكه هێزە توانیویەتی پاشەكشه بەتیرۆریستانی داعش بكات، به شێوەیەك ئێستا نەك تەنیا توانای هێرشكردنیان بۆ سەر پێشمەرگه نەماوه، بەڵكو توانای بەرگریكردنیشیان لاواز بووه.

له بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی گرینگی و رۆڵی مەشق و راهێنان به هێزی پێشمەرگەی كوردستان و میكانیزمەكانی ئەو راهێنانه كرا.

باسكردن له پابەندییه دەستوورییەكانی عێراق بەرامبەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان، له رووی بودجه و دابینكردنی پێداویستییه سەربازییەكانیش، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكه بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com