كۆبانێ‌ : پێشمەرگە بۆردومانی داعشی دەستپێكرد

0
فۆتۆ: رۆیتەرز

فۆتۆ: رۆیتەرز

كۆبانێ‌ : پێشمەرگە بۆمببارانی داعشی دەستپێكرد

نوچەنێت-جەزیرە

دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر لە گەیشتنیان بۆ كۆبانێ‌، هێزەكانی پێشمەرگە بۆمببارانی چەكدارەكانی داعشیان كرد.
پەیامنێری ئەلجەزیرە دەڵێت لە یەكەمین چالاكییاندا هێزەكانی پێشمەرگە 6 رۆكێتیان ئاراستەی چەكدارەكانی داعش كرد، ئەوەش پاش كەمتر لە 24 كاتژمێری گەیشتنیان بە كۆبانێ‌ و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەو بارەگایەی بووەتە جێگەی نیشتەجێبوونیان.
پەیامنێری جەزیرە لە كۆبانێوە دەڵێت هێزەكانی یەپەگەوە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەیشتنی هێزی پێشمەرگەیان دەكرد، تا هاریكارییان بكەن لە وەدەرنانی داعش لە كۆبانێ‌ و گوندەكانی دەوروبەری.
شۆڕش حەسەن یەك لە فەرماندەكانی یەپەگە لە كۆبانێوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە هاتنی پێشمەرگە بۆ كۆبانی رۆَڵی خۆی هەیە لە شەڕی دژی داعشدا. “كاری سەرەكیمان لەم قۆناغەدا ئازادكردنی ئەو گەڕەكتنەی كۆبانێ‌ دەبێت كە داعش داگیری كردوون، دواتر لە گوندەكانی دەوروبەریش راویان دەنێین” شۆڕش بەو جۆرە ئامانج و پلانی هاوبەشی پێشمەرگە و شەڕڤانەكانی روونكردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com