پێشمەرگە گەیشتە کۆبانێ

0

کۆبانێیپێشمەرگە گەیشتە کۆبانێ

نوچەنێت

رووداو- کۆبانێ

ئەو هێزەی پێشمەرگە، کە لە باشووری کوردستانەوە بۆ هاوکاریکردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل روویان لە رۆژئاوای کوردستان کردبوو، گەیشتە شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هیزەی پیشمەرگە، کە بۆ پشتگیریکردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) روویان لە باکووری کوردستان و تورکیا کردبوو، گەیشتنە شاری کۆبانێ.

ئەو هێزە، کە لە 150 پێشمەرگە و چەکی قورس پێکدێت، ماوەی دوو رۆژە لەسەر سنووری باکوور و رۆژئاوای کوردستان لە ناوچەی پرسووس بوون و چاوەڕێی مامەڵەی یاسایی بوون بۆ پەڕینەوە بۆ کۆبانێ.

فەرماندە سەربازییەكانی پەیەدە  رایانگەیاندووە، كە هێزەكەی پێشـمەرگە، كە لە 150 كەس پێكدێن، بەخۆیان و چەكە قورسەكانیانەوە گەیشتوونەتە نێو كۆبانێ.

پێشتریش هێزەكانی سوپای ئازادی سووریا چوونە نێو شارەكە.

پەیامنێری رووداو لە سنووری كۆبانێ رایگەیاند، كە شەڕی تووند لە نێوان چەكدارانی داعش و شەڕڤانانی یەپەگە بەردەوامە و لە ئاسمانیشەوە  فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بەردەوامن لە بۆمببارانكردنی بنكەكانی داعش.

بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان و واژۆکردنی لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، 150 پێشمەرگە لە هێزی پشتیوانی، رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کران، بۆ پشتگیریکردنی یەپەگە لە شەڕی دژی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com