کاسیاس ئامانجی سەرەکی یانەکەی بۆ پێش پشووی سەری ساڵ ڕاگەیاند
نوچەنێت:وەرزشی
سەرکردەی نێو یاریگای یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی “ئیکەر کاسیاس” ئاشکرای کرد کە خۆی و هاوڕێکانی لە یانەی ڕیال مەدرید هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە پێش پشووی سەری ساڵ پێشەنگی خوولی ئیسپانی وەربگرنەوە.
بەشی عەرەبی ماڵپەڕی فەڕمی “گۆڵ” بڵاوی کردەوە کە کاسیاس ڕایگەیاندووە کە هاندەرانی یانەکە داوای کاری باشتر و نازناوی زیاتریان لێ دەکەن،و کاسیاسیش ئەمەی بە کارێکی قورس وەسف کردووە و لەگەڵ ئەوەشدا کاسیایس وتویەتی هەوڵی تەواو دەدەین بۆ ڕازی کردنی هاندەران.
کاسیاس لەو لێدوانەیدا وتوویەتی “ئێمە دەبێت زۆر باش خۆمان ئامادە بکەین، هەفتەکانی داهاتوو قورسترین هەفتە دەبن بۆ یانەکەمان،ئێمە دەبێت خۆمان بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئامادە بکەین،دەبێت بە باشترین شێوە مۆندیالی یانەکان لە وڵاتی مەغریب بەڕێ بکەین و هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوەکە بدەین،وە ئەوەشمان بیر نەچێت ئامانجی سەرەکی ئێمە لە یانەی ڕیال مەدرید ئەوەیە دەبێت پێشەنگی ڕیزبەندی خوولی یانەکانی ئیسپانیا پێش پشووی سەری ساڵ وەربگرینەوە”.