هەواڵی کوژرانی “گۆران”بڵاو کرایەوە.

0

10735796_462501900556913_1021687950_nهەواڵی کوژرانی “گۆران”بڵاو کرایەوە.

نوچەنێت:وەرزشی

“گۆران”ی گۆڵپارێزی سەرەکی پێشووی یانەی هەڵەبجە سەرەڕای ئەوەی پێشمەرگەبووە بەڵام دوای ئەوەی پەویەندی بە ڕیزەکانی داعشەوە دەکات بە هۆی بۆردوومانەوە کوژراوە.

 

ئەمە یەکەم هەواڵی کوژرانی وەرزشوانە هەڵەبجەییەکان نییە لە نێو ڕیزی چەکدارە توندڕەوەکان،پێشتر و پێش دوو ساڵ یاریزان “کەیوان هەورامی” لە نێو ڕیزەکانی گرووپی “(الجبهة النصرة)” کوژرا.

گۆران داوای لێبووردنی لە هاوڕێکانی کردووە لە ڕیزی یانەکەی کە بێ ئەوەی ماڵئاواییان لێ بکات ئەوانی بە جێ هێشتووە،ئەم پۆزش هێنانەوەی گۆران لە نێو ئەو نامەیەدا بوو کە بۆ هاوڕێکانی ناردبوو.

“گۆران”تەمەنی 28 ساڵ بووە،لە دوای جەژنی ڕەمەزانەوە بەمەبەستی ئەندام بوون لە نێو گرووپی چەکداری توندڕەوی”داعش”دەستبەرداری وەرزش و هاوڕێکانی دەبێت.
مردنی گۆران بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە بووە بۆ سەر موڵگەی چەکدارەکانی داعش،ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 29/10/2014 هەواڵی کوژرانی “گۆران”پشت ڕاست و تەئکید کرایەوە.

 
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com