دوای زیاتر لە مانگێك ئێستاش ترسی پێکانی هەیە.
نوچەنێت:وەرزشی
مااوەی یەك مانگە “دانیێل ستۆرێج”لە ڕیزی یانەکەی دابڕاوە و نەیتوانیوە بەسداری یارییەکانی مانگی ڕابردووی یانەکەی بکات،ئێستاش ترسی هەیە لەوەی پێکان ڕێگر بێت لەبەردەمیدا بۆ داهاتوو.
ماڵپەڕی”talkSPORT” دیمانەیەکی لەگەڵ “دانیێل ستۆرێج”ئەنجام داوە ،لەو دیمانەیەدا ئەستێرەکەی یانەی لێڤەرپۆل مەترسی زیاتری لە پێکانەکانی خۆی دەربڕیوە.
“ستۆرێدج”لەو دیمانەیەدا وتوویەتی”کاتێك یاری دەکەم ئەوەی لە توانامدا بێت دەیکەم و دلخۆش دەبم ئاستی ڕاستەقینەی خۆم نیشان بدەم،ئەوەی جێگەی دڵتەنگیمە تا ئێستا ئەم وەرزە دڵخۆشکەر نەبووە بۆ من،من دووچاری کۆمەڵێك پێکان هاتووم کە پێم وایە هۆکاری سەرەکی ئەو پێکانەی من دەگەڕێتەوە بۆ بابەتی بۆماوەیی،چونکی باوکم و خێزانەکەم لەم جۆرە پێکانانەیان هەبووە”.
دوای گواستنەوەی لە یانەی میلانی ئیتاڵییەوە بۆ یانەی لێڤەرپۆل”ماریۆ بالۆتێلی” توانیویەتی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بکاتەوە بەهۆی پێکانی ستۆرێجەوە لەگەڵ ئەوەشدا “ماریۆ” نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکەش بکات.
دەربرەی گونجانی “ماریۆ”لەگەڵ ستۆرێج” دانیال وتی “من پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ بالۆتێلی هەیە لەدەرەوەی یاریگای لە نێو ژووری خۆ گۆڕین و زۆربەی کاتەکان پێدەکەنین،من لەگەڵ هەرکەسێکددا دەتوانم پەیوەندی باش لە نێو یاریگا درووست بکەم و پێم وایە دەتوانین دوانەیەکی باش لەگەڵ بالۆتێلی درووست بکەین هەر وەک چۆن وەرزی ڕابردوو لەگەڵ سوارێز دروستمان کردبوو”.
بە پێی سەرچاوە وەرزشییەکانی نزیك لە یانەی لێڤەرپۆل بێت “دانیال ستۆرێج”لە ماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژی تر دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان.