ئەنچیلۆتی لە وتەکانی خۆی پاشگەز دەبێتەوە.
نوچەنێت:وەرزشی
شەوی ڕابردوو ئەنچیلۆتی ڕایگەیاند کە تێنەگەشتن لە قسەکانی ئەو وای کردووە ئەو لێدوانە بەو شێوەیە بکەوێتەوە،دوای تەواو بوونی یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی کۆڕنێلا کە تێیدا ڕیال مەدرید بە چوارگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەرکەوتنی بەدەست هێنا ئەنچیلۆتی لە وتەکانی پێشووی پەشیمان کردەوە.
پلاتەر لە لای خۆیەوە “مانوێل نوێر”ی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرەن میونخی بۆ خەلاتی باشترین یاریزانی جیاهن دەستنیشانکردبوو،ئەمەش وای کرد هەڵە تێگەشتنێك ڕووبدات کە ئەنچیلۆتی توڕە ببێت و ئەو لێدوانەی پلاتەری بە تووندی ڕەدد کردەوە.
ئەنچیلۆتی پێشتر ڕایگەیاندبوو” هیچ کەس ناتوانێت دەمی پلاتەر دابخات لەسەر ئەو لێدوانانەی دەیدات ،لە کاتێکدا لێدوانەکانی بۆ ئێمە هیچ مانایەکی نییە”.
شەوی رابردوو لە دوای سەرکەوتنی یانەی ڕیال مەدرید بەسەر یانەی “کۆڕنێلا”دا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کارلۆ ئەنچیلۆتی باسی لێدوانەکەی پێشوو تری کرد.
کارلۆ وتی”دەمەوێت وتەکانی پێشووم ڕوون بکەمەوە تا هیچ کەسێك پرسیارێکی بێ وەڵامی بۆ درووست نەبێت،داوا لە من کرا بوو وەلامم هەبێت بۆ ئەو لێدوانەی پلاتەر دەربارەی نازناوی باشترین یاریزان،من پێم وایە پلاتە باسی خەڵاتی زێڕینی یارییەکانی مۆندیالی کردووە نەوەک باسی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان و هیوادارم زمانی وتەکانم ڕێگەی هەڵەی بۆ دانەنرێت ،مەبەستی من ڕوونە وە ئەو لێدوانەم بەو شێوەیە داوە کە هێچ یاریزانێک جگە لە ڕۆناڵددۆ” شایستەی خەڵاتی باشترینی یاریزان نییە”.