یۆنایتد هەوڵەکانی بۆ “فاڵکاو” چڕتر کردەوە.
نوچەنێت:وەرزشی
بەشی ئینگلیزی ماڵپەڕی گۆڵ هەواڵی ئەوەی بڵاو کردەوە کە زانیارییەکیان لەبەر دەست دایە گوایە مانچستەر یۆنایتد ئامادەیە بڕی 56 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ بەدەست هێنانی یەکجاری تواناکانی ڕادامێڵ فاڵکاو.
ئەمڕۆ بەسی ئینگلزی ماڵپەڕی گۆڵ لە زانیاری وردی بلاو کردەوە لەسەر پەیوەندی کردنی یانەی مانچستەر یۆنایتد بە یانەی مۆناکۆی فەرەنسییەوە کە یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە بڕی 56 ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانە فەرەنسییەکە بە مەبەستی دەست بەردار بوونی یاەکجارەکی لە یاریزان “ڕادامێڵ فاڵکاو”، کە لەئێستادا ئەو یاریزانە بەشێوەی خواستن یاری بۆ مانچستەر یۆنایتد دەکات.
لە هاوینی ڕابردوو یانەی مانچستەر یۆنایتد سەرکەوتنی لە گواستنەوەی “فاڵکاو”ەدەستهێنا بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەك وەرز و لە ئێستاشدا یانە ئینگلیزییەکە هەوڵی بەدەسهێنانی یەکجاری بۆ “فاڵکاو”دەدات.
ئێستا موچەی هەفتانەی فاڵکاو لە مان یۆنایتد دەگاتە 305 هەزار یۆرۆ و لە ئەگەری بەدەستهێنانی یەکجاری “فاڵکاو”دا مانچستەر ئامادەیە ئەو موچەیە بهێڵێتەوە.