له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 21 ژنی هێناوه 30 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
نوچە.نیت
دادگایی ئیسرائیلی حوكمی 30 زیندانی بۆ رێبه‌ری تایفه‌یه‌كی ئایینی ده‌ركرد كه باوه‌ڕی به فره‌ژنی هه‌یه و 21 ژنی هێناوه. جویل راتزون كه ته‌مه‌نی 64 ساڵ له نێو دادگادا داكۆكی له‌خۆی كرد و وتی” ئه‌م تۆمه‌تانه راست نیین كه دراونه‌ته پاڵ من، من ده‌ستدرێژییم نه‌كردۆته‌وه سه‌ر هیچ ژنێك” دواتریش ده‌ڵێ” ئه‌و ژنانه به خواستی خۆیان له‌گه‌ڵ من ده‌ژین و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان وێنه و ناوی منیان له‌سه‌ر جه‌سته‌یان نه‌خشاندووه” هه‌ر ئه‌و پیاوه چه‌ندین تۆمه‌تی دیكه درابووه پاڵ له‌وانه بانگه‌شه‌ی خواوه‌ندبوونی كردووه و 21 ژن و38 منداڵی به كۆیله كردووه، ئه‌مه و سه‌ره‌رای چه‌ندین تۆمه‌تی دیكه..”.
