خه‌ونه‌كه‌ی هاته دی، كه‌مه‌ری كرده شازده ئینج
نوچە.نیت.nrt
خانمان هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی رێك و سه‌رنج راكیش بن، به‌ڵام حه‌زی خانمێكی ئه‌مریكی دانیشتووی شاری نیۆرك جیاواز تره و كه‌مه‌ری به‌جۆریك باریك بۆته‌وه بۆته جێ ی سه‌رسورمانی زۆربه‌ی جیهان.
میدیاكانی وڵاتی ئه‌مریكا وێنه‌ی کێڵی لی دێکایی ته‌مه‌ن “27” ساڵیان بڵاو كرده‌وه كه له ئێستا بۆتـه خاوه‌نی بچوكتر
ین كه‌مه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه “16” ئینج ” 40.64 سم ” ده‌بێت، ئه‌و خه‌ونه‌ی هاته دی كه ده‌ی ویست كه‌مه‌ری وه‌ك كاراكته‌ری فیلم كارتۆنی”جیسیكا ریبیل”ی لێ بێت.
ئه‌م خانمه له‌رێگه‌ی وه‌رزش كردنه‌وه كه 7 ساڵه به به‌رده‌وامی كاری بۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی چه‌ندین كۆرسی جیاواز بووه خاوه‌نی ئه‌م كه‌مه‌ره زۆر باریكه، به به‌راورد به جه‌سته‌ی به شێوه‌یكی نا ئاسای سمتی زیاتر
ئه‌و خانمه به میدیاكانی راگه‌یاندووه هه‌میشه هه‌وڵم داوه له ژیانم دا به ستیل و شێوازی جیا له خه‌ڵكانی تر ده‌ربكه‌وم جیاواز بم, له ئێستا دا حه‌زم ئه‌كرد له‌وه زیاتر كه‌مه‌رم بچووك بكه‌مه‌وه به‌ڵام له ترسی شكانی په‌راسووه‌كانم و تێك چونی باری ته‌ندروستیم ناتوانم ئه‌وه بكه‌م تا زیان به جه‌سته‌م نه‌گات.


