سیپ پلاتەر :نابێت هیچ کەس بڵێت میسی شایەنی خەلاتی باشترین یاریزانی مۆندیال بوو.
نوچەنێت:وەرزشی
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان (سیپ پلاتەر) دانی بەوەدانا کە یاریزانی هەلبژاردەی ئەرجەنتین لیۆنێل میسی شایستەی خەلاتی باشترین یاریزانی مۆندیال نەبوو.
سیپ پلاتەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ساری مۆسکۆ ڕایگەیاند ” تووشی سەرسوڕمان هاتم کاتێك لیژنەی دیاریکردنی باشترین یاریزانی مۆندیال هەواڵی دیاری کردنی میسییان پێ دام،میسی یاریزانێکی بەتوانایە بەڵام هەموومان بینیمان لە یاری کۆتایی نەیتوانی بە شێوەیەکی باش یاری بکات و لە یارییەکانی مۆندیالیش وەک باشترین یاریزانی مۆندیال بە دیار نەکەوت”.
لیۆنێل میسی لە مێژووی خۆیدا توانیویەتی چوار جار ببێتە باشترین یاریزانی جیهان و بۆ باشترین یاریزانی ساڵی 2014 یەکێکی لەو یاریزانانەی کە پاڵێوراوە بۆ بەدەس هێنانی خەلاتی تۆپی زێڕینی باشترینی جیهان.