10 ڕاهێنەر کێبڕکێی بەدەست هێنانی خەڵاتەکە دەکەن.
نوچەنێت:وەرزشی
شەوی ڕابردوو یەکێتی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە (فیفا) لیستی ناوی ئەو ڕاهێنەرانەی پڵاو کردەوە کە پاڵێوراون بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری ساڵی 2014.
لیستەکە بە ڕیزبەندی هاتووە و ناوی ١٠ ڕاهێنەر لە خۆ دەگرێت بەجۆرێک پێنج ڕاهێنەر لە راهێنەری یانەکان کە سەرجەمیان ڕاهێنەری یانەکانی ئەوروپان،لیستەکە ناوی پێنج ڕاهێنەری هەڵبژاردەکانیش لە خۆ دەگرێت
ئەمەی خوارەوە ناوی سەرجەم ڕاهێنەرەکانە :
1- ئەنتۆنیۆ کۆنتی/یۆڤەنتۆس/هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.
2- لویس ڤان گال/مانچستەر یۆنایتد/هەڵبژاردەی هۆڵەندا.
3- یوواکیم لۆف/هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.
4- کارلۆ ئەنچیلۆتی/ڕیال مەدرید.
5- پیپ گواردیۆلا/بایرەن میونخ.
6- یۆرگن کلیزمان/هەلبژاردەی ئەمەریکا.
7- مانوێل پیلیگرینی/مانچستەر سیتی.
8- خۆزێ مۆرینهۆ/یانەی چێڵسی.
9- دیێۆگۆ سیمیۆنی/ئەتلەتیکۆ مەدرید.
10- ئەلیخاندرۆ سابێلا/هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.