ناوی پاڵێوراوانی بەدەست هێنانی تۆپی زێڕین.
نوچەنێت:وەرزشی
شەوی ڕابردوو یەکێتی تۆپی پێی جیهان(فیفا) ناوی سەرجەم ئەو یاریزانانەی بڵاو کردەوە کە پاڵێوراوی بەدەست هێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕینن.
یەکێتی تۆپی پێی جیهانی ناسرا بە فیفا ناوی 23 یاریزانی بڵاو کردەوە کە پاڵێوراون بۆ بەدەست هێنانی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2014،ئەم یەکێتییە شەوی ڕابردوو ناوی سەرجەم ئەو یاریزانانەی بڵاو کردەوە کە وەک پاڵیوراوی سەرەتاین دەست نیشان کراون بۆ بەدەست هێنانی خەلاتی تۆپی زێڕین.
یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و یانەی بایرەن میونخی ئەڵمانی هەریەکەیان پشکی زێڕینیان بەرکەوتووە،ڕیال مەدرید بە پێنج یاریزانی وەرزی ڕابردوو بەشداری کردووە لەو کێببڕکێیەدا و یانەی بایرەن میونخیش بە شەش یاریزان بەشداری کردووە.
ئەمەی خوارەوەش لیستی یاریزانەکانە :
١-گاریس بەیڵ.
٢- کەریم بنزیما.
٣- دیێۆگۆ کۆستا.
٤-ئاریان ڕۆبن
٥-جەیمس ڕۆدریگز.
٦-باستیان شڤانشتایگەر.
٧-یایا تۆرێ.
٨-کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ .
٩-ئەنخێل دیماریا.
١٠ماریۆ گۆتزە.
١١-ئیدین هازارد.
١٢-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ.
١٣- ئینێستا
١٤- تۆنی کرۆس
١٥- فلیپ لام
١٦- ماسکیرانۆ
١٧-لیۆنێل میسی
١٨- تۆماس مۆلەر
١٩- مانوێل نوێر
٢٠- نەیمار
٢١- پۆل پۆگبا
٢٢-سێرجیۆ ڕامۆس
٢٣-کۆرتوا