سیمۆن دی بۆڤوار له‌سه‌رده‌می به‌رد بارانكردن دا
عه‌لی حوسێن
وه‌رگێرانی: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل . نوچەنێت
ئه‌مه‌یان كتێبێكی نوێیه له‌باره‌ی سیمون دی بۆڤوار، ئایا رێگه‌م ده‌ده‌ن ئه‌و ستونه‌ی بۆ ته‌رخان بكه‌م؟ ناونیشانی كتێبه‌كه ئه‌مه‌یه” روو به‌ڕوو” ئه‌و كتێبه باس له‌هه‌ندێك ورده‌كاری ده‌كات له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی مرۆیی وفیكری نێوان تیۆریستی یه‌كه‌م بوونگه‌رایی و ژنێكی رۆماننوس كه خه‌ڵاتی كۆنگۆری وه‌رگرتووه.
كتێبه‌كه زیاتر به‌ژیاننامه ده‌چێت، نووسه‌ره‌كه‌ی كه ژنێكه به‌ناوی (هازل رولیی) باسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كات كه چۆن سیمون دی بۆڤوار شه‌وێك له‌شه‌وه‌كانی زستان چۆته ژووره‌كه‌ی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی دابنیشێ و تێبینییه‌كانی بنووسێته‌وه، ئه‌و كاته پرسیار ده‌كات ئایا ژن له‌كوێ ئه‌و رووداوانه‌یه كه له‌جیهان رووده‌ده‌ن؟ ئایا له‌توانای ژن هه‌یه له بریاردان هاوكاریی پیاوان بكات؟ ئه‌مه‌یان له‌ساڵی 1949 بوو.
ئه‌مرۆ جیهان شتێكی تێدایه ناوی ژنه. ناتوانرێت په‌رله‌مان وحكومه‌ت له‌هه‌ر شوێنێكی دونیا پێك بێت. هه‌ر ژنه پۆستی حوكمڕانی گشتی له‌كه‌ندا به‌ڕێوه ده‌بات. وڵاتانی ئه‌مریكای لاتینی سه‌رۆكه سه‌ربازییه‌كانی بۆ ژنه شۆخه‌كان ده‌گۆرێت، بۆیه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو كه سیمۆن دی بۆڤوار له‌كتێبه‌كه‌ی دا گله‌یی له‌سته‌می پیاو ده‌كرد. ئه‌و كتێبه مایه‌ی مشت‌ومڕ بوو(ره‌گه‌زه‌كه‌ی دیكه) هه‌ر له‌و كتێبه بوو بۆڤوار له‌ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی وه‌ك سارته‌ر یاخی بوو، ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه پاشكۆی ئه‌و بێت و له‌وكاته‌دا وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی وت” مێ وه‌ك ژن له‌دایك نابێت، به‌ڵكو دواتر ده‌بێته ژن”.
ئه‌م كتێبه كاتی خۆی هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دروست كرد. بۆڤوار له‌م كتێبه ده‌پرسی ئایا مێژووی ژن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه دروستكراوه؟ ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ژن رێگه‌ی به‌پیاوان داوه به ره‌گه‌زێكی دیكه دابنێین، یاخو كۆمه‌ڵگه وای كردووه ره‌گه‌زێكی دیكه بێت و كه‌سایه‌تی و مرۆیی ئه‌وه‌ی ره‌تكردۆته‌وه. هه‌ر كۆمه‌ڵگا وایكردووه ژن به‌چه‌مكه ره‌هاكه مێ بێت و جه‌سته‌ی وه‌ك كه‌لوپه‌ل بێت به‌پێی ئاره‌زووی كۆمه‌ڵگا بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش دی بۆڤوار ده‌ڵێ” ناكرێت مرۆڤی عاقڵ ژیانی قه‌فه‌س هه‌ڵبژێرێت، ته‌نها ئه‌وكاته نه‌بێت بارودۆخی ژیان ئه‌مه‌ی به‌سه‌ر زاڵ بكات و به‌كۆت و زنجیر ببه‌سترێته‌وه” به‌ر له‌سیمۆن شاعیری ئێمه جه‌میل زه‌هاوی بانگه‌شه به‌ناوبانگه‌كه‌ی بۆ مافی ئافره‌تان ده‌ست پێكرد و وتی:
هه‌ر ره‌گه‌زێك به‌ته‌نیا كه‌ماسی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ژیان به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌مرۆ سیمای سیاسه‌ت و دادپه‌روه‌ریی له‌دونیا گۆراوه، سه‌رده‌می نوسینه‌كه‌ی دی بۆڤواری تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام له‌و پانتاییه‌ی زه‌وی ئێستاش له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی ئه‌م ناوچانه ژن به كه‌م عه‌قڵ و كه‌م دین ده‌زانرێت.كاتی خۆی قائیدی زروره‌ت هه‌ڵمه‌تێكی ئیمانی به‌شمشێر بۆ سه‌ربڕینی ژنان ئه‌نجام دا، ئه‌مرۆش ده‌بینین جه‌سته‌ی ژنان به ته‌ور پارچه پارچه ده‌كرێت. كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێ ئافره‌تان له‌به‌شداریكردنی بونیادنانی كۆمه‌ڵگا دووربخه‌نه‌وه، له‌وانه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه رێنمایی داعش و مه‌نهه‌جه‌كه‌ی له قوتابخانه و زانكۆكان به ناوی چاكه‌كاری و ئاكار بڵاوده‌كه‌نه‌وه. دوێنێ براده‌رێكم له‌باره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌وه پرسیاری لێكردم، كه كۆمه‌ڵێك داعش ره‌جمی ژنێك ده‌كه‌ن، باوكیشی ئاماده‌یی و كاره‌كه‌ی به بیانوی ئه‌وه‌ی كچه‌كه زیناكاره، موباره‌ك ده‌كات، ئه‌وه‌یان دزێویی و به‌دكارییه‌كه ته‌نانه‌ت له‌جیهانی ئاژه‌ڵانیش نییه… ئه‌و ئافره‌ته دڵته‌نگ و به‌دبه‌خت له‌نێو ئه‌و مرۆڤه درندانه ده‌رده‌كه‌وێت، كه له چركه‌ساتێكدا بڕیاریان داوه ببنه بریكاری خودا. ئه‌و پیاوه ریشدارانه ده‌یانه‌وێ‌ت بۆ جیهانی بسه‌لمێنن كه ئێمه چاكترین ئومه‌تین له هونه‌ره‌كانی كوشتن و بڕین. پێیانوایه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان جیاوازن ده‌بێت ریشه‌كێش بكرێن ئه‌مه‌ش له‌پێناو چاكه‌ی كۆمه‌ڵگا. له‌به‌رامبه‌ر ڤیدیۆكانی داعش دا، نابێت كرداری كوشتنی ژنان و منداڵان له‌بیر بكه‌ین كه به‌ناوی ئاكاره‌وه له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه به‌به‌رچاو وگوێچكه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و ده‌زگایانه‌ش ته‌نها ئه‌و تاوانانه به گوزارشتی ” بكه‌ر نادیاره” تۆمارده‌كه‌ن و كه‌چی بكه‌ری ئه‌و تاوانانه به ئۆتۆمبیل له‌شه‌قامه‌كان ده‌خولینه‌وه و دروشمی “هه‌ق له‌لای منه”ی به‌رزكردۆته‌وه.
به‌داخه‌وه به‌شێك ده‌یانه‌وێ له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و دروشمانه بژین كه خاوه‌نه‌كانیان خۆیان به‌سێبه‌ری خودا ده‌زانن له‌سه‌ر زه‌وی، بۆیه به‌مافی خۆیان ده‌زانن ده‌موچاوی ژنان بشێوێنن گوایه حیجابێكی گونجاویان نه‌كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ئه‌مرۆ له ئێران روویدا. یان شوفێر ژنان كاری شه‌یتانه، ئه‌مه‌ش به‌پێی فه‌توای گه‌وره موفتیانی سعودیه. كۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌كان باوه‌ڕیان وایه رێگای سه‌ركه‌وتن ته‌نها به ئه‌نجامدانی زۆرتر ره‌جمكردنی ژنان خۆش ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دانانی یاسای زوو به‌شوودان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می كه‌نیزه‌كان.