“ڤان گاڵ” : ڤان پێرسی کارێکی شێتانەی ئەنجامدا.

0

518131_heroa“ڤان گاڵ” : ڤان پێرسی کارێکی شێتانەی ئەنجامدا.

نوچەنێت:وەرزشی

شەوی رابردوو لە میانەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خوولی یانەکانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی مانچستەر و یانەی چێڵسی لە یاریگای “ئۆڵدترافۆرد” ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یارییەکەش بە ئەکسان بوون بە گۆڵێك بۆ هەردوو لا کۆتایی هات.

گۆڵەکانی یارییەکە لە لایەن یاریزانان “درۆگبا” گۆڵی یانەی چێڵسی و “ڕۆبین ڤان پێرسی” گۆڵەکەی یانەی مانچستەری تۆمارکرد،دوای تۆمار کردنەوەی گۆڵی بەرامبەر بۆ یانەکەی ڕۆبین ڤان پێرسی بە شێوەیەکی شێتانە ئاهەنگی گۆڵ تۆمار کردنەکەی گێڕا و درێسەکەی بەری فڕێ دامئەمەش بووە هۆی ئەوەی “ڤان پێرسی” کارتێکی زەرد وەربگرێت.
ئەم سیفەتەی ڤان پێرسی “لویس ڤان گاڵ”ـی هێنایە قسە و وتی”شتێکی باشی نەکرد “ڤان پێرسی”،من دەزانم حەماسەتی گۆڵ کردنەکە و کاتی تۆمار کردنی گۆڵەکە وایکرد ڤان پێرسی وا بکات بەڵام ئەم کارە کارێكی ئاقڵمەندانە نەبوو،چونکە بووە هۆی ئەوەی ئەو یاریزانە کارت وەربگرێت،ئەمەش کێشەیە و ئەگەری هەیە لە داهاتوو بۆی ببێتە کێشە”.

گۆڵەکەی شەوی ڕابردووی “ڤان پێرسی” بەرامبەر بە یانەی چێڵسی گۆڵی ژمارە سێی ئەو یاریزانە بوو لە ماوەی هەشت یاری ئەم وەرزەی خوولی ئینگلیزی کە ڤان پێرسی تێیدا بەشداری کردووە،ئەو گۆڵە بووە هۆی ئەوەی مانچستەر لە دۆرانێکی سەد لە سەد ڕزگاری ببێت و ژمارەی خالەکانی مانچستەریش بووە 13 خاڵ و بە جیاوازی سێ خاڵ لەدوای وێستهامەوە دێت کاتێک وێستهام پلەی چوارەمی گرتووە و مانچستەریش لە پلەی هەشتەم دایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com