به‌زمان وێنه ده‌كێشێت
نوچە.نیت.knn
هونه‌رمه‌ندێكی چینی ده‌یه‌وێت چێژی هونه‌ر به‌ڕاستی وه‌ربگرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێگایه‌كی سه‌یری هه‌ڵبژاردووه‌و به‌زمان وێنه ده‌كێشێت.
هان شیاو مینگ وێنه‌كێشێكی چینی ته‌مه‌ن 35 ساڵه، زمانی هه‌ڵده‌كێشێت له بۆیه‌ی ڕه‌نگه‌كان و دواتر ده‌یهێنێت به سه‌ر پارچه قوماشێكدا، به‌مه‌ش چه‌ندین وێنه‌ی هونه‌ری دروست ده‌كات.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كاتێك ده‌ستی كردووه به‌م جۆره وێنه كێشانه، سه‌رقاڵی كێشانی وێنه‌یه‌كی چینی كۆن بووه، كه شه‌كر و ڕه‌نگی تێدا به‌كارهێناوه، به مه‌به‌ستی كێشانی وێنه‌ی مه‌یمون و سه‌گ و ماسی و باڵنده و گوڵ، له كاتی وێنه‌كێشانه‌كه‌شدا هه‌ستی به برسێتی كردووه بۆیه بڕیاریداوه تامی ئه‌و شه‌كره بكات كه بۆ وێنه‌كێشانه‌كه به‌كارهێناوه.
مینگ كاتێك تامه‌كه‌ی به‌دڵ ده‌بێت، بڕیارده‌دات چیتر فڵچه به‌كارنه‌هێنێت و به زمان وێنه‌كانی بنه‌خشێنێت.
ئه‌م كاره‌ی هان شیاو مینگ وای كردووه كه‌ببێته خاوه‌نی ناوبانگێكی زۆر له چین، گه‌شتی بۆ چه‌ندین وڵاتیش ئه‌نجامداوه به‌مه‌به‌ستی نمایشكردنی كاره‌كه‌ی.

