بە ڤیدیۆ..گەرماوی خاوێن بوونه‌وه‌ی گوناهه‌كان له‌ ئیندۆنێزیا

0

بە ڤیدیۆ..گەرماوی خاوێن بوونه‌وه‌ی گوناهه‌كان له‌ ئیندۆنێزیا

نوچە.نیت.knn

له‌ یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی کۆچیدا له‌ ئیندۆنیزیا مه‌راسیمی خاوێن بوونه‌وه‌ له‌ گوناهه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی کۆچی، هه‌زاران مسوڵمان له‌ ئیندۆنێزیا به‌شدارییان له‌ مه‌راسیمی خاوێن بوونه‌وه‌ له‌ گونا‌هه‌كانیان كرد.

مسوڵمانه‌كانی جاڤا به‌پێی دابونه‌ریتیان له‌ یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی کۆچی كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ خاوێن بوونه‌وه‌ له‌ گوناهه‌كان و به‌سه‌ر بردنی ساڵێكی خاوێن، مه‌ڕاسیمێك به‌ ناوی “گەرماوی خاوێن بوونه‌وه‌ له‌ گوناهه‌كان” ئه‌نجام ده‌درێ.

مسوڵمانانی جاڤا له‌ پاركی تامان مینی كۆبوونه‌وه‌ و به‌ جلوبه‌رگی سپی هه‌موو به‌یه‌كه‌وه‌ دۆعایان کرد.

له‌ “حه‌مامی خاوێن بوونه‌وه‌ له‌ گوناهه‌كان” ئاو لە سەر هەتا پێی بەشداربوان دەڕژێ و پارچەیەک لە قژیشیان دەربڕدرێت.

له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌ كی مانته‌ب سودارسۆنۆ له‌سه‌ر ئاوه‌كه‌ دۆعای كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌مڕۆ بۆ مسوڵمانه‌كانی جاڤا گرنگییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و وتی: “ئه‌مرۆ رۆژی یه‌كه‌می ساڵی کۆچییە. به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ “گەرماوی خاوێن بوونه‌وه‌ له‌ گوناهه‌كان”مان رێك خست، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵێكی نوێ به‌خاوێنی به‌سه‌ر به‌رین”.

وتیشی‌: “ئه‌م كه‌لتوره‌ لای ئێمە گرنگییەکی خۆی هەیە. خه‌ڵكێكی زۆر به‌شدارییان له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا كرد. هیوادارم دۆعاكانمان قه‌بوول بێ و ساڵێكی خاوێن و بێ گوناهکردن به‌سه‌ر ببەین.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com