سوارێز”نەمانتوانی ئەنجامێکی باش تۆمار بکەین”
نوچەنیت:وەرزشی
ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری یانەی بارسیلۆنا “لویس سواریز” خۆشحاڵی خۆی بۆ گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگا فەڕمییەکان دەربڕی و ئەوەی ئاشکرا کرد بە ماوەیەکی کورت لە یارییەکەی بەرامبەر ڕیال مەدرید هەواڵی یاریکردنی پێ ڕاگەیەنراوە.
سوارێز چوار مانگە لە یاریگاکان بە هۆی سزاوە ڕاگیراوە و شەوی ڕابردوو یەکەم یاری خۆی بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید ئەنجامدا دوای تەواو بوونی ماوەی سزاکەی.
سوارێز دوای یارییەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە کاتژمێرێك و نیو پێش یارییەکە پێیان ڕاگەیاندووە بەشێوەیەکی سەرەکی بەشداری یارییەکەی پێ دەکرێت.
سواریز لە درێژەی قسەکانیدا وتی “دلخۆشم بە گەرانەوەم بۆ یاریگاکان،من لە بارسیلۆنا خۆشترین ساتەکانی ژیانی وەرزشی بەسەردەبەم،ئێستا گەڕاومەتەوە و بەشداری یارییەکان دەکەم،بەلام بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڕیال مەدرید بە تەنها کاتژمێریك و نیو پێش یارییەکە هەواڵی سەرەکی بوونیان پێ وتم “.
سوارێز دەربارەی یارییەکە وتی “هەرچەند نەیمار و میسی دوو یاریزانی زۆر باشن،بەڵام یاری کلاسیکۆ ڕێگەی نەدا باشی ئەوان بە دیار بکەویت،بە داخەوە نەمانتوانی ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین”.