خوولی ئینگلیزی یاری ئاگرین بە خۆیەوە دەبینێت

0

nuche.net (2)خوولی ئینگلیزی یاری ئاگرین بە خۆیەوە دەبینێت

نوچەنێت:وەرزشی

ئەمڕۆ لە میانەی یارییەکانی هەفتەی خوولی نایابی ئینگلتەرا هەردوو یانەی مانچستەر یۆنایتد و یانەی چێڵسی لەندەنی لە نێو یاریگای “ئۆڵدترافۆرد”بە یەك دەگەن و یاری لووتکەی ئەم هەفتەیە ئەنجام دەدەن.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خوولی نایابی ئینگلیزی،ئەمڕۆ کاتژمێر حەوتی سەر لە ئێوارە هەردوو یانەی چێڵسی و مانچستەر بەیەگ دەگەن لە نێو یاریگای”ئۆڵدترافۆرد”ی تایبەت بە یانەی مانچستەر یۆنایتد.

یانەی چێڵسی ئێستا بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی یەکەم خوولی ئینگلیزیدایە و لای خۆشییەوە یانەی مانچستەر یۆنایتد خاوەنی 12 خاڵە و لە پلەی هەشتەمدایە.

یانەی چێڵسی ئەگەری هەیە بە هۆی پێکانەوە لە گۆڵکاری سەرەکی یانەکەی “دیێۆگۆ کۆستا” بی بەش ببێت بە هۆی نەخۆشییەوە کە گواسترابوویەوە نەخۆشخانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com