جێرارد پیکێ :یانەی ڕیال مەدرید خاوەنی کۆمەڵێك یاریزانی خێرایە و شایستە بوون

0

nuche.netجێرارد پیکێ :یانەی ڕیال مەدرید خاوەنی کۆمەڵێك یاریزانی خێرایە و شایستە بوون

نووچەنێت:وەرزشی

“جێراردپیکێ”ی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بارسیلۆنا سەرەڕای گومانی لە لێدانە سزاکەی یانەی ڕیال مەدرید،دانی بەوەدا نا کە یانەی ڕیال مەدرید شایستەی سەرکەوتن بوون.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی”بلووز” جێرارد پکێی ئەستێرەی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسیلۆنا گومانی خۆی لە لێدانە سزاکە دەربڕی و وتی”ئەو لێدانە سزایە بووە هۆکاری ئەوەی ئاراستەی یارییەکە بگۆڕێت،من پێم وایە ئەو لێدانە سزایە درووست نەبوو،لەبەر ئەوەی من ناتوانم دەستم ڕابگرم و ئەمەش شتێکی ئەنقەست نەبووە،هەرچەند یانەی ڕیال مەدرید بەهۆی ئەوەی خاوەنی کۆمەڵێك یاریزانی زۆر خێرا و بەتوانان شایەنی ئەو سەرکەوتنە بوون بەلام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە زۆرجاردا کۆنتڕۆڵی تۆپمان لە لابوو،وە هەلی زۆرمان لە دەست دا و یارییەکە لە دوای لێدانە سزاکەوە ئاراستەی گۆڕا”.

شەوی ڕابردوو یاری کلاسیکۆی یەکەمی ئەم وەرزەی خوولی ئیسپانی لە نێوان یانەی ڕیال مەدرید و بارسیلۆنا لە نێو کەش و هەوای یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”ی تایبەت بە یانەی ڕیال مەدرید ئەنجام دراو تێیدا یانە مەدریدییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەکەی بردەوە گۆڵەکانی یارییەکەش لە لایەن یاریزانان “نەیمار داسیلڤا تاکە گۆڵی بارسیلۆنای تۆمارکرد،و ڕۆناڵدۆ و پیپی و کەریم بنزیما”گۆڵەکانی یانەی ڕیال مەردیدیان تۆمار کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com