بۆنکردنی سێو پێش نان خواردن دەبێت هۆی کەم کردنەوەی کێش
نوچە.نیت.کوردسات
دور لەگرتنەبەری چەند رێگەیەکی گران بۆ دابەزاندنی کێش ، لە ئێستادا بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ھەندێک ھۆکاری دیکە کارییگەری ئەرێنی لەسەر دابەزاندنی کێش دروست دەکەن ، بە ووتەی شارەزایانیش ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت پارێزگاری لە کێشیان بکەن و دووچاری گرفتی زیادبونی کێش نەبنەوە ، دەتوانن پێش نان خواردن بۆنی میوە بکەن بەتایبەت بۆنی سێو بەو پێیەی بۆنکردنی سێو ھەستی برسێتی کەم دەکاتەوە و یارەمەتی دەر دەبێت لە دورکەوتنەوە لەبەکارھێنانی ئەو خۆراکانەی کە ھۆکاری زیاد بوونی کێشن .
ھەروەھا یەکێکی دیکە لەو ھۆکارانەی کاریگەری لەسەر ئارەزووی خواردن دروست دەکات رەنگی دیواری ئەو شوێنەیە کە نانی تێدا دەخورێت بۆ نمونە ئەو ژووری نان خواردنانەی رەنگیان سوورە ئارەزووی خواردن لە مرۆڤدا زیاتر دەکەن . بۆیە شارەزایان رێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە ھەوڵی کەمکردنەوەی کێش یاخود پارێزگاریکردن لە کێشیان دەدەن لەو شوێناننەدا نان بخۆن کە رەنگیان کاڵە ، بەو پێیەی لەو شوێنانەدا ئارەزووی خواردن کەمتر دەبێت .
ھەروەھا پێویستە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت پارێزگاری لە کێشیان بکەن لەو شوێنانە دوور بکەونەوە کە کەشێکی گەرمیان ھەیە بەو پێیەی کەشی گەرم ئارەزووی خواردن زیاد دەکات بە پێچەوانەشەوە ئەو شوێنانەی کەشێکی ساردیان ھەیە ئارەزووی خواردن تێیاندا کەمترە .