بەفەڕمی …ئینریکی :بە دڵنیاییەوە سبەی بەشداری یارییەکە دەکات.
نووچەنێت:وەرزشی
لویس ئینریکی ئەمڕۆ دڵنیایی بەخشییە هاندەرانی بارسیلۆنا کە یاریزانەکەیان بەشداری یارییە گرنگەکەی سبەی بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید دەکات لە میانەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەم لە خوولی یانەکانی ئیسپانیا.
هێرشبەری پێشووی یانەی لێڤەرپۆل بۆ یارییەکەی ڕۆژی شەممە ئامادە دەبێت دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار مانگ بە سزادان ڕاگیرا بوو بە هۆی ئەوەی هێرشی کردبووە سەر “جۆرجیۆ کیلینی”.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا “لویس ئینریکی”ڕاهێنەری یانەی بارسیلۆنا ڕایگەیاند”لویس سوارێز ئامادەی یاری کلاسیک دەبێت دوای ئەوەی ماوەی سزاکەی تەوا بوو،سوارێز مەشقی تەواوی ئەنجام داوە و لە کلاسیکۆی بەرامبەر ڕیال مەدرید یاری دەکات”.
ئەم لیدوانەی “لویس ئینریکی”لە میانەی کۆنفرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بوو کە بۆ یارییەکەی بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید بۆی سازکرابوو،ەڵام ئاشکرای نەکرد ئایا بەشێوازی سەرەکی یاری پێدەکات یاخوود لە نیوەی یارییەکەدا بەشداری پێ دەکات.
سبەی لە میانەی یارییەکانی خوولی ئیسپانی ناسراو بە لالیگای ئیسپانی هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بارسیلۆنا لە نێو کەش و هەوای یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری کلاسیکۆ ئەنجام دەدەن لە کاتژمێر حەوتی سەر لە ئێوارە.
ئێستا یانەی بارسیلۆنا بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ پێشەنگی خوولی ئیسپانی گرتووە و یانەی ڕیال مەدرید بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.
