ڤیدیۆ.. مەیمونێک خۆی دەشوات
نوچه.نێت.kurdsat
زیرەکیی مەیمونێک بەکارھێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی سەرقاڵ کردوە، ماوەی چەند رۆژێکە گرتەڤیدیۆی دیمەنی خۆشتنی مەیمونێک لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە ، کە ئەو گرتە ڤیدیۆییە بۆتە جێی سەرنجی ھەزاران کەس و چەندین بۆچوون و رای جیاواز و ئەرێنی لەبارەی گرتە ڤیدیۆکەوە لەلایەن بەکارھێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە دراوە.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت مەیمونێک کە ئاشنای پاکو خاوێنییە ، ھاوشێوەی مرۆڤ خۆی دەشوات و بەشێوەیەکی زیرەکانە ئاو و سابون بەکاردەھێنێت بێ ئەوەی پێویستی بە ھاوکاریی ھەبێت.