چۆلەکەیەک رۆژانە سەردانی پیاوێکی بەتەمەن دەکات تا خواردنی بداتێ
نوچە.نیت.kurdsat
رۆژانە چەندین ڤیدیۆی جیاواز لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەکرێنەوە کە سەرنجی ھەزاران کەس رادەکێشن ، یەکێک لەو گرتە ڤیدیۆییانەی سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە بەکارھێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی راکێشاوە ڤیدیۆی چۆلەکەیەکە کە ھەموو رۆژێک سەردانی پیاوێکی بەتەمەنی بەرازیلی دەکات تا خواردنی بداتێ ، ئەو پیاوە دەنگێکی جیاوازی سەرنج راکێش بەکاردەھێنێت بۆ نزیکردنەوەی لە خۆراکەکە ، وەک لە دیمەنەکەشدا دەردەکەوێت ئەو پیاوە زۆر ئاسودەیە بەو کارە و رۆژانە ئەنجامی دەدات .
جێی ئاماژەیە ئەو چۆلەکەیە بە چۆلەکەی (تەنان) ناسراوە کە خۆراکی سەرەکی ھەڵاڵەی گوڵانە .