دوای ٢٩ ساڵ زیندانی بێتاوان دەرچوو

0

man-jail-600x250دوای ٢٩ ساڵ زیندانی بێتاوان دەرچوو 

نوچە.نیت.knn

ھاووڵاتییەکی ئەمریکی، دوای ٢٩ ساڵ مانەوە لە بەندینخانەدا، ئازاد کرا، دوای ئەوەی دەرکەوت بێتاوانە لەو کوشتنەی کە لەسەری گیراوە لە ساڵی ١٩٨٥ دا.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی نیویۆرک دەیلی نیوز، بڵاویکردەوە، دیڤد ماکلوم ساڵی ١٩٨٥ تاوانی کوشتنی ھاووڵاتییەکی درایە پاڵ، بەڵام دوای ٢٨ ساڵ و ١١ مانگ و ١٢ رۆژ، دەرکەوت ئەو تاوانەی نەکردووە، ھەربۆیە ئازاد کرا.

مالکومی تەمەن ٤٥ ساڵ، ئاماژەی بەوەدا کە، یەکەم ساتی ئازادی بەخواردنێکی دەستی دایکی بردە سەر، وەک خۆی دەڵێت ئەو خواردنەی بەدەستی دایکم خواردم تامی ئازادی دەدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە، لەئێستا بەدواوە دەیەوێت قەرەبووی ئەو ساڵانە بکاتەوە کە لە بەندینخانە بردویەتییە سەر، یەکەم کاریش کڕینی ئامێرێکی مۆبایلە، چونکە دەڵێن ئێستا ژیان بێ مۆبایل ناچێتە سەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com