مۆرینهۆ چەکە کوشندەکەی بەرامبەر مانچستەر لە دەست دەدات

0

456522_heroa-300x240مۆرینهۆ چەکە کوشندەکەی بەرامبەر مانچستەر لە دەست دەدات

نووچەنێت:وەرزشی

گومانێكی زۆر هەیە لە یەك شەممەی داهاتوو “دیێۆگۆ کۆشتا” بەشداری یارییەکەی بەرامبەر مانچستەر یۆنایتد نەکات بە هۆی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ نەخۆشخانە،کە ڕۆژنامەی”دەیلی مەیل”بە شتێکی نادیاری وەسف کرد.

یانەی چێڵسی بە چڕ و پڕی دەستی کردووە بە مەشق کردن تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە یارییەکی بەهێز ئەنجام بدات و بتوانێت سەرکەوتن بەسەر مانچستەر یۆنایتد تۆمار بکات،بەڵام لە هیچ کاتێکی مەشق کردنەکەدا “دیێۆگۆ کۆشتا” ئامادە نەبووە و هەواڵی بەشداری کردنیشی لە یارییەکەی ڕۆژی یەکشەممەی شاری مانچستەر دیار نییە.

“دیێۆگۆ کۆشتا” 10 گۆڵی بۆ یانەی چێڵسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆمار کردووە،لە ئەگەری بەشداری نەکردنی لە یارییەکەی ڕۆژی یەک شيممە تا ڕادەیەک هێڵی پێشەوەی یانەی چێڵسی تووشی کێشە دەبێت و ئەگەر هەیە مۆرینهۆ ناچار پشت بە “دیدێردرۆگبا” ببەستێت.

ڕۆژی یەک شەممە لە نێو قەلای شەیتانە سوورەکان هەردوو یانەی مانچستەر یۆنایتد و چێڵسی یەکەمی ڕیزبەندی بەیەک دەگەن لە میانەی هەفتەی نۆیەم لە خوولی نایابی ئینگلتەرا،کە یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی یەکەم و یانەی مانچستەر بە کۆکردنەوەی ١٢ خاڵ لە پلەی شەشەم دێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com