دی خیا:”مانچستەر یۆنایتد دەگەڕێتەوە ئاستی جارانی”

0

466224_heroaدی خیا:”مانچستەر یۆنایتد دەگەڕێتەوە ئاستی جارانی”

نووچەنێت:وەرزشی

گۆڵپارێزی ئیسپانی “دەیڤد دی خیا” سەرجەم ئەو هەواڵانەی ڕەدد کردەوە کە باس لە پەیواندی کردنی ئەو گۆڵپارێزە دەکەن بۆ یانەی ڕیال مەدرید و دڵنیایی دڵخۆشی خۆی لە مانچستەر ڕاگەیاند.

گۆڵپارێزی ئیسپانی و یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی”دەیڤد دی خیا” دەربارەی پەیوەندی کردنی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بۆ ڕۆژنامەی “کیکەر”ی ئەڵمانی دوا و وتی
“من دڵخۆشم لە مان یۆنایتد،ئامادە نیم شوێنێک لێی دڵخۆش بم جێێ بهێڵم،سەرجەم ئەو هەواڵانەی باسی پەیوەندی من و مانچستەر دەکەن سەرلەبەریان نا ڕاستن و تەنها قسەی سەر کاغەزن،من مان یۆنایتد جێناهێڵم و دڵنیام یانەکەم دەگەڕێتەوە ئاستی جارانی و بەشداری خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکەینەوە”.

“دەیڤد دی خیا”ی تەمەن 23 ساڵ،لەساڵی 2011 بە بڕی 17.8 ملیۆن جوونەی ئیستەرلینی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە گواسترایەوە بۆ یانەی مانچستەر.

ماوەیەکی زۆرە زۆرێك لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا هەواڵی پەیوەندی ئەو گۆڵپارێزە و یانەی ڕیال مەدریدیان بڵاو کردوەتەوە و هەندێك لەو ڕۆژنامانەش دڵنیایی تەواویان لەو بارەوە ڕاگەیاندووە،بەلام ئەمڕۆ ڕۆژنامەی “کیکەر”ی ئەڵمانی لە زاری “دی خیا”وە سەرجەم ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com