بەهۆی مەمكەوە 500 رووداوی هاتوچۆ دروست دەبێت نوچە.نیت.ووشە
ریكلامێكی بازرگانی لە ناو شاری مۆسكۆی پایتەختی رووسیا كە وێنەی مەمكەكانی كچێكی كردووەتە ریكلام، ٥٠٠ رووداوی هاتوچۆی لێ كەوتووەتەوە.
بەگوێرەی سایتی روپتلی، رێكلامەكە لەسەر ٣٠ ئۆتۆمبێل دانراوە و وێنەكە سەرنجڕاكێشە و سەرنجی شۆفێران بۆ لای خۆی رادەكێشێت.
رێكلامەكە تەنیا لە یەك رۆژدا بووەتە هۆی ئەوەی ٥١٧ رووداوی هاتوچۆ لەناو شاری مۆسكۆ روو بدات.
بەگوێرەی سایتی بەریتانی مێترۆ، كۆمپانیای ADV TRUCK رێكلامەكەی دیزاین كردووە و رای گەیاندووە كە سەرجەم ئەو شۆفێرانە قەرەبوو دەكاتەوە كە بەهۆی رێكلامەكەوە زیانیان پێ گەیشتووە.
خاوەن كۆمپانیاكە دەڵێت، بەم كارەیان دەیانەوێ شێوازێكی نوێی رێكلامكردن بدۆزنەوە.