پیاوە 15 ژنەکە، پارە دەدات بە کچان بۆ ئەوەی سێکس نەکەن
نوچە.نیت.لڤین پریس
وەك هەڵمەتێكی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی ئایدز، پاشای سوزیلاند، كە بەخاوەن هەستە سێكسیەكان ناسراوە، بڕیاریدا مانگانە 11 پاوەن بداتە هەر كچێك كە پاكیزەیی خۆی رابگرێتو كاری سێكسی ئەنجام نەدات.
ساڵانە لەسوزیلاند ئاهەنگێكی سەماو گۆرانی گەورە لەبەردەم پاشادا سازدەكرێتو زۆرێك لەو كچانەی سەما دەكەن بەروتی لەبەردەم پادشا ئامادە دەبنو هەر لەو ئاهەنگەدا پاشا هاوسەرێكی نوێ بۆخۆی هەڵدەبژێرێت.
هەر بۆیە زۆرێك رەخنەیان لەبڕیارەكەی پاشا گرتو، رایانگەیاند: مەبەست لەپاراستنی پاكیزەیی كچەكان بۆ ئەوەیە لەپاشە رۆژدا پاشا بەپاكیزەیی ئەو كچانە بكاتە هاوسەری خۆی، چونكە لەئێستادا پاشای تەمەن 46 ساڵ، خاوەنی 15 ژنە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوایین هاوسەرگیری لەمانگی رابردووكچێكی تەمەن 19 ساڵی هەڵبژارد .
ئەم یارمەتیە لەلایەن بانكی نێودەوڵەتیەوە پشتگیری لێدەكرێتو بەهەنگاوێكی باشی دەزانن بۆ ئەوەی كچان لەنەخۆشی ئایدز بپارێزرێت.