گواردیۆلا : “ئەنجامی یارییەکە بریتی نییە لە جیاوازی نێوان ڕۆما و بایرەن”
نووچەنێت:وەرزشی
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو یانەی “بایرەن میونخ” لە نێو یاریگای “ئۆڵەمپیکۆ”ـی شاری ڕۆما توانی لە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بباتەوە،گواردیۆلا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی”ئەنجامی یارییەکە بریتی نییە نییە لە جیاوازی نێوان ڕۆما و بایرەن”
شەوی ڕابردوو لە میانەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان هەردوو یانەی ڕۆمای ئیتاڵی و یانەی بایرەن میونخی ئەڵمانی لە نێو یاریگای ئۆڵەمپیکۆی شاری ڕۆما بە یەک گەشتن و یارییەکەش تۆفانێك بوو بۆ یانەی رۆما و یارییەکەی بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆراندە یانەی بایرەن میونخی ئەڵمانی.
دوابەدوای یارییەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری بایرەن میونخ وتی “ئەنجامی یارییەکە بریتی نییە نییە لە جیاوازی نێوان ڕۆما و بایرەن،و ئێمە جاوەڕێی وەلامێکی تووندی یانەی ڕۆما دەکەین لە نێو خاکی ئەڵمانیا و یاریگای ئالیانز ئارێنا،یانەی ڕۆما یانەیەکی بەهێزە و ئێمە چاوەڕێی ئەو ئەنجامەمان نەدەکرد،یارییەکەمان بە شێوەیەکی باش کۆتایی پێهێنا و شێوازی یاری کردنەکەمان لە شێوازی هەڵبژاردەی هۆڵەندای ساڵی 1974 دەچوو،یاری کردن بە تۆپ و گۆڕینەوەی تۆپ لە نێوا یاریزانان ماوەیەکی زۆرە کاری بۆ دەکەین و ئەمشەو تا ڕادەیەک بەرهەمەکەیمان بینی،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جاوەڕێی وەڵامی تووندی یانەی ڕۆما دەبین”