بایرەن میونخ،چێڵسی،شاختار..تەنها ڕاهێنانیان ئەنجامدا
نووچەنێت:وەرزشی
شەوی ڕابردوو خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا قیتارەکەی گەیاندە سێیەم وێستگە لە قۆناغی کۆمەڵەکان،هەندێك یانە ڕاهێنان و هەندێکی تریش تووشی سەرکێشی هاتن.
خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا شەوی ڕابردوو تام و چێژێکی تری بەخشییە شارە جیاوازەکانی ئەوروپا،یانە گەورەکانی ئەوروپا یاری سێیەمیان لە قۆناغی کۆمەڵەکان ئەنجامدا و هەندێك لە یانەکان یاری کردنیان بە شێوەی یانەیەکی پاڵەوان دەرنەدەکەوت و تەنها بوبونە مایەی ڕاهێنان بۆ یانەکانی تر.
لە نێوی یاریگای ئۆڵەمپیکۆی شاری ڕۆمای ئیتاڵیا،یانەی ڕۆما میوانداری یانەی بایرەن میونخی ئەڵمانی کردو یارییەکی گرنگ و چارەنوس سازی لە دەستدا بە دۆڕانێكی گەورە یارییەکەی بەخشییە یانەی باڤاری.یانەی بایرەن میونخ لە نێوی یاریگای ڕۆما توانی بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت.
گۆڵەکانی یارییەکەش لە لایەن یاریزانان : ئاریان ڕۆبين دوو گۆڵ لە خوولەکەکانی 8′, 30′, ماریۆ گۆتزە لە خوولەکی 23′, لیڤاندۆڤیسکی 25′, مۆلەر 36′, فرانك ڕیبەری 78′, شاکیری 80′.
تاکە گۆڵی یانەی ڕۆما لەلایەن یاریزان :جێرڤینهۆ تۆمار کرا لە خوولەکی 66′.
لە یارییەکی تری پڕ گۆڵدا یانەی چێڵسی لەندەنی میوانداری یانەی ماریبۆری کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە،ئەم یارییە بۆ چێڵسی و مۆرینهۆ وەک ڕاهێنانێك بوو بۆ یاری داهاتووی خوولی ئینگلیزی بەرامبەر یانەی مانچستەر یۆنایتد.
گۆڵەکانی چێڵسی لە لایەن یاریزانان : لویك ڕیمی خوولەکی13′, دیدیێ درۆگبا خوولەکی 23′, جۆن تێری خوولەکی 31′, میتا ڤیلەر 54′ (بە هەڵە لە گۆڵی خۆیان),ئیدین هازارد دوو گۆڵ لە خوولەکەکانی 77′, 90′.
ئەمەی خوارەوە ئەنجامی سەرجەم یارییەکانی شەوی ڕابردووە :
ڕۆما 1 _ 7 بایرەن میونخ
چێڵسی 6_0 ماریبۆر.
سیسکا مۆسکۆ 2 _ 2 مانچستەر ستی.
ئاپۆیل 0 – 1 پاریس سانت جێرمان.
بارسیلۆنا 3 – 1 ئەیاکس ئەمستەردام.
شالکە 4 – 3 سپۆرتینگ لەشبۆنا.
پۆرتۆ 2 – 1 ئەتلەتیك بیلباو.
باتی بۆریسۆف 0 – 7 شاختار دۆنەستیك.