ئەمشەو جەولەیەکی تر لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەست پێ دەکاتەوە
نووچەنێت:وەرزشی
خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەمشەو دەست پێ دەکاتەوە و شارە جیاوازەکانی ئەوروپا کۆمەڵێك ڕووداوی گرنگ لە ئەستۆ دەگرن.
وا بڕیارە ئەمشەو لە شارە گەورەکانی ئەوروپا جەولەیەکی تر لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەست پێ بکاتەوە و کۆمەڵێك یاری گرنگ و چارەنوس ساز ئەنجام بدرێت.
لە شاری بارسیلۆنا و لە نێو کەش و هەوای یاریگای “کامپ نۆ”ی تایبەت بە یانەی بارسیلۆنا ،یانە کەتەلۆنییەکە میوانداری یانەی “ئەیاکس ئەمستەردام”ـی هۆڵەندی دەکات و یارییەکی گرنگ ئەنجام دەدەن.
لە لایەکی ترەوەو لە گرنگ ترین یاری ئەم جەولەیەدا یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لە نێو یاریگای “ئۆڵەمپیکۆ”ـی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی “بایرەن میونخ” دەکات و یارییەکەی ئەمشەو گرنگی تایبەتی هەیە بۆ یانەی ڕۆما لە لایەکەوە لەبەر ئەوەی یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا ماوەی چەند ساڵێکە لەم خوولە نەیتوانیوە ئەنجامێکی ئەوتۆی هەبێت،
لە لایەکی ترەوە گرنگی ئەم یارییە بۆ یانەی ڕۆما لەوەدایە کە یانەکانی ئیتاڵیا لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە لە چەند ساڵی ڕابردوودا،بۆیە ئەمشەو یارییەکە بۆ یانەی ڕۆما تا ڕادەیەک یاری خۆ سەلماندن دەبێت.
ئەمەی خوارەوە خشتەی یارییەکانی ئەمشەوی خوولی یانە پاڵەوانەکانە :
سیسکا مۆسکۆ – مانچستەر ستی
7:00 خوولەك بە کاتی کوردستان
ڕۆما – بایرەن میونخ لە کاتژمێر
9:45 خوولەک بە کاتی هەولێر
بارسیلۆنا – ئەیاکس ئەمستەردام
9:45 خوولەک بە کاتی هەولێر
چێڵسی – ماریبۆر
9:45 خوولەک بە کاتی هەولێر
شاڵکە – سپۆرتینگ لیشبۆنە
9:45 خوولەک بە کاتی هەولێر
پۆرتۆ – ئەتلەتیك بیلباو
9:45 خوولەک بە کاتی هەولێر
باتی بۆریسۆف – شاختار دۆنەستیك
9:45 خوولەک بە کاتی هەولێر
ئەپۆیل نیقۆسیا پاریس سانت جێرمان
9:45 خوولەک بە کاتی هەولێر
