“کۆستا” بۆ دووەم یاری لەسەر یەک لە یانەی
چێڵسی دادەبڕێت
نووچەنێت:وەرزشی
دوای ئەوەی لەکاتی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا”دیێۆگۆ کۆستا”ـی ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری هەڵبژاردەکە و یانەی چێڵسی ئینگلیزی توشی پێکان هات،کۆستا بۆ دووەم یاری لەسەر یەک لەیانەکەی دادەبڕێت بە هۆی بوونی ئازارەوە.
خۆزێ مۆرینهۆ ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر یانەی ماریبۆر ساز کرابوو ڕایگەیانددیێۆگۆ کۆستا بە هۆی ئەو پێکان و ئازارەی تووشی هات لە ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەکەیدا نەیتوانی بەشداری ڕاهێنانەکان بکات بۆ یارییەکەی بەرامبەر ماریبۆر،کۆستا لە یارییەکەی کریستاڵ پاڵاس نەیتوانی بەشداری ڕاهێنانەکان و یارییەکەش بکات،بۆیە ئێمە ناتوانین پاڵەپەستۆ بخەینە سەر کۆستا و جاوەڕێی کۆتایی هەفتە دەکەین بۆ گەڕانەوەی کۆستا بۆ نێو یاریگاکان.
شایەنی باسە ئەمشەو لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی چێڵسی و ماریبۆر لە نێو یاریگای ستامفۆرد بریدج بەیەک دەگەن لە کاتژمێر 9:45 خوولەک بە کاتی هەولێر.