سەرەڕای بوونی کێشەی زۆر،یانەی ڕیال مەدرید دەستی کردەوە بە مەشق کردن

0

سەرەڕای بوونی کێشەی زۆر،یانەی ڕیال مەدرید دەستی کردەوە بە مەشق کردن

نووچەنێت:وەرزشیReal-Madrid-Los-Blancos-Logo-Football-Wallpapers-HD

دوای بردنەوەی لە یانەی لیڤانتی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەستی کردەوە بە مەشق و ڕاهێنانەکانی بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یارییەکەی ڕۆژی چوار شەممەی بەرامبەر یانەی لێڤەرپۆل لە میانەی یارییەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەکە بە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاند”ئێمە خۆشحاڵین بە توانای یاریزانەکانمان و موژدەی ئەوە دەدەینە یهاندەرانی یانەکەمان هەر یەکە لە یاریزانان کەریم بنزیما و ڕافائیل ڤاران کە بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەی لێڤانتیش بێ بەش بوون،بەڵام هەردوو یاریزان بە تواناوە گەڕاونەتەوە نێو ڕیزی یانەکەمان و توانای بەشداری کردنی یارییەکەی بەرامبەر لێڤەرپۆل هەیە”.

لەگەڵ ئەوەشدا یاریزان سێرجیۆ ڕامۆس بە هۆی بوونی ئازار لە ماسولکەکانی قاچ و ڕانی پێناچێت بتوانێت سەفەر بۆ شاری لێڤەرپۆل بکات.

دەربارەی یاریزانی وێڵزی و ئەستێرەی دیاری یانەکە کارلۆ وتی”ئەو یاریزانە ئێستا گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی،بەڵام ئێستا ئەو یاریزانە سەرەڕای بوونی هەندێك ئازار لە ماسولکەکانی گیانی بەڵام پێم وانییە بتوانێت ئامادەی یارییەکەمان ببێت لە ڕۆژی چوار شەممەی بەرامبەر لێڤەرپۆل،بەڵام بە دڵنیاییەوە بۆ یارییەکەی شەممە بەرامبەر بارسیلۆنا ئامادە دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com