به‌ڤیدیۆ: به‌شوودانی منداڵێكی نه‌رویجی، میدیاكان ده‌وروژێنێت
نوچە.نیت.خەندان
شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی، گۆڕه‌پانی مافی مرۆڤی له‌نه‌رویج وروژاند، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ درا به پیاوێك كه 25 ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره.
ئه‌و كچه 12 ساڵه ناوی (تیا)یه و له‌به‌كێك له‌كه‌نیسه‌كانی شاری ئۆسلۆ پایته‌ختی نه‌رویج، له‌كه‌سێك ماره كرا كه 25 ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره، وه‌ك خۆشی ده‌لێت “خانه‌واده‌كه‌ی” به‌شوویان داوه.
تیا ده‌ڵێت: ئه‌و خه‌ونی زۆری هه‌بووه، له‌وانه بوونی له‌داهاتوودا به پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری، به‌ڵام ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ئه‌و خه‌ونه په‌مه‌ییانه‌یان ره‌واندۆته‌وه و به‌وته‌ی خۆی “خراپیی و قورسی گوزه‌رانی ژیان پاڵی به خانه‌واده‌كه‌یه‌وه ناوه بیده‌ن به‌شوو”.
تیا هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی (جیرار)ه و له‌لایه‌ن رێكخراوێكی مه‌ده‌نییه‌وه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه به‌ڕێوه‌چووه، تا به‌بیر دنیای بێننه‌وه كه له‌هه‌موو وڵاتێك به‌شوودانی نایاسایی هه‌یه و منداڵان قوربانی ئه‌و دیارده‌یه‌ن.