ئەمڕۆ یاری کۆتایی جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا بەڕێوە دەچێت

0

nuche.netئەمڕۆ یاری کۆتایی جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا بەڕێوە دەچێت

نووچەنێت:وەرزشی

ئەمڕۆ کاتژمێر 7 بە کاتی کوردستان لە نێو یاریگای (مکتوب بن ڕاشد) لە شاری دووبەی ئیمارات هەردوو یانەی هەولێر و قادسییەی کوەیتی لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا بە یەک دەگەن.

ئەمڕۆ قەتاری یارییەکانی جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا دەگاتە شوێنی خۆی و سەرنشینەکانی دادەبەزێنێتە یاریگای (مەکتووب بن ڕاشد) لە شاری دووبەی ئیماڕات،یانەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان نوێنەری تۆپی پێی عێراق و نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان لە کاتژمێر 7 ی سەر بە ئێوارە یاری کۆتایی بەرامبەر یانەی قادسییەی کوەیتی ئەنجام دەدات.

ڕووبەڕووبوونەوەی هەولێر لەگەڵ قادسییەدا شتێکی نوێ نییە،پێشتر یانەی هەولێر ڕووبەرووی یانە کوەیتییەکە بووەتەوە و لەسەر دەستی قادسییەدا لە هەمان جام تووشی شکست هاتووە،یارییەکەی ئەمڕۆی هەولێر دوو مانای گرنگ بۆ یانەکەی پایتەختی کوردستان دەبەخشێت،ئەوانیش بریتین لە بەدەست هێنانی نازناوەکە وهەروەها دەیەوێت تۆڵەی شکستی ساڵانی ڕابردووی بکاتەوە کە تا ئێستا نەیتوانییوە ئەم نازناوە بە دەست بهێنێت.

یانەی هەولێر لەم جامەدا خاوەنی :

9 بردنەوە و 1 شکست و 1 بەرامبەر بوونە،گۆڵکاری یانەکەش یاریزان لوئەی سەلاحە بە تۆمار کردنی 5 گۆڵ.

یانەی قادسیە لەم جامەدا خاوەنی :

6 بردنەوە و 4 یەکسان بوون و 1 شکستە،گۆڵکاری یانەکەش یاریزان عومەرە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com