شێوەی نوێی لێبوردننوچە.نیت.ووشە
پیاوێك لە شەوێكی ساردی زستان و تەنیا بە تیشێرتێكەوە چووە ناو سندووقێكەوە و چاوەڕێ هاتنی ژنەكەی كرد. ئەو بەردەدوام دەیگوت، “ببوورە، درۆم كرد”.
“گارت تاچێر” تەمەن 33 ساڵ ئەو دیمەنەی بینیوە و چەند وێنەیەكی لێ گرتووە. ئەو دەڵێ، “كاتێك لە شەقامێكی ناوەندی شاری مانچستەر تێ دەپەڕیم، پیاوێكی تەمەن 30 ساڵم بینی كە چووبووە ناو سندووقێك. ئەوە تا سەعات 8ی خایاند و دواتر ژنێك هات، بە قسەی نێوانیان بۆم دەركەوت كە ئەوە هاوسەرەكەیەتی”.
“گارت تاچێر” زیاتر دەڵێ، “من نیو سەعات زیاتر سەیری ئەو دیمەنەم كرد و پاشان هاوسەرەكەی هات. دواتر بەیەكەوە قەسەیان كرد و بە پێكەنینەوە چوونە ناو شوقەی خۆیان. بەڕاستی تا ئێستە من دیمەنی لەو شێوەیەم نەبینیوە”.