“مۆرینهۆ کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە و سەرکردەیەکی باڵا و پاڵەوانێکی ترسێنەرە”.

0

mourinho-guardiola-ibrahimovic“مۆرینهۆ کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە و سەرکردەیەکی باڵا و پاڵەوانێکی ترسێنەرە”.

نووچەنێت:وەرزشی/تایبەت
دوای تەواو بوونی جامی سوپەری ئەوروپی لە شاری پراغی پایتەختی وڵاتی چێك لە ساڵی 2013 کاتێك لەو یارییەدا چێڵسی نازناوەکەی لەدەست دا بەرامبەر یانەی بایرەن میونخ بردەوە،مۆرینهۆ هێرشێکی تووندی کردە سەر پیپ گواردیۆلا.

“پیپ” لە نوسینە نوێیەکەیدا باسی وەرزی یەکەمی کارکردنی ددەکات لەگەڵ یانەی بایرەن میونخ دا،لەگەڵ ئەوەشدا باسی هەندێك شتی نەکردووە کە لە ساڵی 2012 ڕووبەڕووی بووەتەوە لە ساڵی 2012 دا،بەلام هەلی قسە کردنیشی لەو کتێبەدا لەسەر مۆرینهۆ لە دەست خۆی نەداوە.

“ئۆلی هۆینس و کارل هاینز ڕۆمەنیگە ” گەورە ئیدارییەکانی یانەی بایرەن میونخی ئەڵمانی لەپشت گواردیۆلا ڕاوەستاون لە کاتێکدا مۆرینهۆ هێرشی توند و یەک لە دوای یەکی کردووەتە سەر گواردیۆلا و هەموو کات چاویان لەسەر یاری دواتر بووە.

ڕاهێنەری پۆرتوگالی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند بوو “هیچ یارییەکم بەرامبەر گواردیۆلا نەبووە بە 10 یاریزانوە یارییەکەم تەواو نەکردبێت،و ڕەنگە ئەمە یاسای یۆفای ئەوروپا بوبێت بەسەر مندا”.guardiola_mourinho_1872514b

ئەم قسانەی مۆرینهۆ بۆ کەم کردنەوەی ئاست و توانای ڕاهێنەرایەتی گواردیۆلا بووە،مۆرینهۆ ڕامیرێسی بە نموونە هێناوە کاتێك “ڕامیرێس”ماریۆ گۆتزەی توشی پێکان کرد لە پاژنەی پێیداو و کارتی دووەمی سووری وەرگرت و کرایە دەرەوە لە کاتێکدا دەبوا ڕامیرێس لەسەرەتای یارییەکەوە بکرایەتە دەرەوە.بە بۆچوونی مۆرینهۆ ئەمە یاسای یۆفا بووە لە هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ گواردیۆلا دەبێت بە 10 یاریزانەوە یاریزانەوە تەواو بکات.

دوای مانگێك لە یارییەکەی شاری پراغی کۆماری چیك،مۆرینهۆ کەوتە لێدوان گۆڕینەوە و دووبارە هێرشی کردەوە سەرگواردیۆلاو بە شکست خواردوو وەسفی کرد.
گواردیۆلا وەك ئەوەی لە نوسینە نوێیەکەیدا باسی کردووە لە دوای یارییەکەوە بە مانگێک لای کەسە نزیکەکانی باسی کردووە و وتوویەتی “من زۆر باش مۆرینهۆ دەناسم،ئەو دەیەوێت قسەی لەسەر هەرکەسێك کرد بیهێنێتە ناو کێشەکانیەوە،مۆرینهۆ کەسایەتییەکی گەورەی هەیە و حەزی بە شەڕکردن لەسەر نازناوەکان هەیەو قسە گۆڕینەوەکانی بۆ ڕووخاندنی باری دەروونی بەرامبەرەکەیەتی،مۆرینهۆ دەیەوێت هاوبەشت بکات لە شەڕەکاندا،من توانای وەڵامی ئەوم نییە و ناتوانم شەڕی بکەم”.

ڕاهێنەری تەمەن 43 ساڵی ئیسپانی دەربارەی مۆرینهۆ بێدەنگ نەبوو وتی ” من بانگهێشتی زۆر شەڕ و لێدوانی ڕەق بوومەوە لەگەڵ مۆرینهۆدا،مۆرینهۆ کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە و سەرکردەیەکی باڵا و پاڵەوانێکی ترسێنەرە”.pep-1

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com