ڕیال مەدرید بیر لە دروست کردنی یاریگایەکی نوێ دەکاتەوە

0
ڕیال مەدرید بیر لە دروست کردنی یاریگایەکی نوێ دەکاتەوە
نووچەنێت:وەرزشی
rm1
ڕۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردەوە یانەی ڕیال مەدرید بە جدی بیر لەوە دەکاتەوە یاریگایەکی نوێ دروست بکات ، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیایەکی ئیماراتی ئامادەیی دەربڕیوە بڕی تێ چووی یاریگاکە بگرێتە ئەستۆی خۆی بەو مەرجەی ناوی یاریگاکە سێ ساڵی سەرەتا یاریگاکە بە ناوی کۆمپانیاکەوە بێت.لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئەلمۆندۆ” ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە کۆمپانیای “ئۆپیک”ـی تایبەت بە بواری نەوت کە بنکەی سەرەکی ئەو کۆمپانیایە لە شاری ئەبوو ذەبییە ئامادەیی خۆی نیشانداوە یاریگایەک بۆ یانەی ڕیال مەدرید درووست بکات،بۆ ئەو مەبەستەش کۆپانیاکە ئامادەیە “یەك ملیار و سەد ملیۆن یۆرۆ” بۆ گرێبەستی یاریگا نوێیەکە ئامادە بکات لە کاتێکدا کۆی گشتی پارەی تێچووی یاریگاکە تەنها 500 ملیۆن یۆرۆی تێ دەچێت.

تاکە مەرجی کۆمپانیاکەش ئەوەیە یانەی ڕیال مەدرید ڕازی ببێت کە سێ ساڵی سەرەتا یاریگاکە بە ناوی “ئۆپیك”بێت و دواتر یانەکە دەتوانێت ناوەکەی بکاتەوە بە “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”.

دیپۆرتیڤۆ ئەوەشی بڵاو کردەوە کە یانەی ڕیال مەدرید بە جدی بیر لەو بابەتە دەکاتەوە و پێ دەچێت بەو ەرجەی کۆمپانیاکە رازی ببێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com