تا ئێستاش لە دەرەوەی بازنەی پێنج کەسییەکەوەیە
نووچەنێت:وەرزشی
ئیدین هازاردی ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیکی و یاریزانی دیاری یانەی چێڵسی دووپاتی مانەوەی خۆی لە یانەی چێڵسی کردەوە،و هەروەها وتی من هێشتا لە دەرەوەی پێنچ یاریزانە گەورەکەی جیهانەوەم.
ئیدین هازاردی بەلجیکی لە پرسیارە ڕۆژنامەوانییەکانی تایبەت بە چوونی ئیدین بۆ فەرەنسا و بە دیاری کراو بۆ یانەی پاریس سانت جێرمان بێزاری خۆی دەربڕی و وتی ” ناکرێت من هەموو ڕۆژێك خۆم لەبەردەم پرسیارێکی لەو جۆرەدا ببینمەوە،من لە چێڵسی دڵخۆشم و بە هیچ شێوەیەك نەگەڕێمەوە خوولی فەرەنسا و یانەی پاریس سانت جێرمان لە ئەگەری گەڕانەوەمدا تەنها یانەی فەرەنسی یاری بۆ بکەم یانەی لیل دەبێت”.
هازارد ڕۆژ بە ڕۆژ لە بەرزکردنەوەی ئاستی خۆی بەردەوامە و دەیەوێت لەگەڵ “خۆزێ مۆرینهۆ”ی ڕاهێنەر سەرجەم نازناوەکان بۆ یانەی چێڵسی بەدەست بهێنێت.
ئیدین لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەربارەی بەراورد کردنی ئاستی خۆی بە یاریزان و ئەستێرەکانی تری جیهان سەرنجی بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان ڕاکێشا و وتی” ئێستا پێنج ئەستێرەی تۆپی پێ بوونیان هەیە، من هێشتا نەمتوانییوە بگەمە ئاستی پێنچ ئەستێرەکە ئەوانیش ( ڕۆناڵدۆ،میسی،زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ،فرانك ڕێبەری،ئاریان ڕۆبین) “.هازارد ئەو پێنچ یاریزانەی بە باشترین پێنچ یاریزانی جیهان دانا و پێی وایە هێشتا نەگەشتووەتە ئاستی ئەوان و لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵدانی خۆی بۆ گەشتن بەو ئاستە بە گرنگییەوە وەسف کرد.
لە لایەکی ترەوە ماڵپەڕی گۆڵی جیهانی زانیویەتی کە یانەی چێڵسی هەوڵی نوێ کردنەوەی بۆندی هازارد دەدات و ئامادەیە مووچەی هەفتانەی ئەو یاریزانە بگەیەنێتە 200 هەزار جوونەی ئیستەرلینی.