“ساحیرەکەی لێڤەرپۆل ئێستا لە بارسیلۆنایە”
نووچەنێت:وەرزشی
سەرکردەی نێو یاریگای یانەی لێڤەرپۆل “ستێڤەن جێرارد” لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانید ڕایگەیاند”بارسیلۆنا بە بەخت ترین یانەی ئەوروپاو جیهانە کاتێك لەم کاتە گونجاوەی ژیانیدا بووە خاوەنی تواناکانی لیس سوارێز”.
لە هاوینی ڕبردوودا یانەی لێڤەرپۆل دەست بەرداری یاریزان ” لویس سوارێز ” بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بوو بۆ یانەی بارسیلۆنا،سوارێز تاکە یاریزان بوو یانەی لێڤەرپۆلی گەڕاندەوە بۆ سکەی ململنێکانی بەدەست هێنانی نازناوی پریمێر لیگ،لە کاتێکدا نزیکەی چارەگە سەدەیەک بوو یانەی لێڤەرپۆل لە ململانێی ڕاستەقینەی بەدەست هێنانی نازناوەکە دوور کەوتبووەوە.
جێرارد لە گرتە ڤیدیۆی ڕاگەیاندنەکاندا درێژەی دایە وتەکانی و وتی” یاریزان سوارێز یاریزانێکی سیحراوی بوو بۆ یانەی لێڤەرپۆل،یانەی بارسیلۆنا ساحیرەکەی لێڤەرپۆلی برد و ئێستا بارسا بوەتە خاوەنی ساحیرەکە و هیوادارم سوارێز لەگەڵ یانەی بارسا سەرکەوتن بە دەست بهێنێت”.
لویس سوارێز لە وەرزی 2013-2014 خوولی نایابی ئینگلتەڕا بوە گۆڵکاری خولەکە و توانی بە تەنیا 31 گۆڵ بۆ ئەو یانەیە تۆمار بکات.