شەیتانە بەناوبانگەکانی ئینگلتەڕا “دی یۆنگ”ــیان دەوێت

0

ajax - milanشەیتانە بەناوبانگەکانی ئینگلتەڕا “دی یۆنگ”ــیان دەوێت

نووچەنێت:وەرزشی

دەستەی کارگێڕی یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی ناسراو بە شەیتانە سوورەکان بەردەوامن لە ڕێکخستنەوەی یانەکەیان و ئەم جارە دی یۆنگ سەرنجی ڕاکێشاون.

“نایجەل دی یۆنگ”ی یاریزانی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەکەی شاری میلانۆی ئیتاڵیا،ئێستا بووە بە یەکێک لەو یاریزانانەی دەستەی کارگێڕی یانەی مانچستەر یۆنایتد لەسەر داوای لویس ڤان گالی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر چاویان لە سەریەتی و لە گواستنەوەی زستانەدا پێ دەچێت ئەو یاریزانە پەلکێشی شاری مانچستەر بکرێت.

“دی یۆنگ”ـی تەمەن 29 ساڵ تا ئێستا ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەی میلانی ئیتاڵی پێشکەش دەکات و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان کۆتایی پێ دێت،بۆیە گواستنەوەی بۆ مانچستەر یۆنایتد پێ ناچێت ئاستەنگی زۆر دروست بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com