نەیمار ئاستی خەوەکانیشی تێپەڕاند و ….

0

628x471نەیمار ئاستی خەوەکانیشی تێپەڕاند و ….

نووچەنێت:وەرزشی

ئەستێرەی دیاری هەڵبژارەدەی بەڕازیل و یانەی بارسیلۆنا دوای یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی یابان ڕایگەیاند “تا ئێستا لە ڕاستی و لە خەویشدا بیرم لە تۆمار کردنی چوار گۆڵ نەکردبووەوە.

ئەم لێدوانەی “نەیمار داسیڤا” لە دوای یارییەکەی هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر هەڵبژاردەی یابان بۆ دەستگا ڕاگەیاندنەکان هات.

 

نەیمار لە درێژەی وتەکانیدا وتی ” تا ئێستا لە خەویشدا بیرم لە تۆمارکردنی چوارگۆڵ لە یەك یاریدا بۆ هەڵبژاردەکەم نەکردبووەوە و پێما وایە ئاستی خەوەکانیشم تێپەراند کاتێك توانیم لە یەك یاریدا چوار گۆڵ تۆمار بکەم”.

هیچ یاریزانێکی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە ساڵی 2000 تا ئێستا نەیتوانیوە سوپەر هاتریك و چوار گۆڵ تۆمار بکات،ساڵی 2000 یاریزان ڕۆماریۆ بە تەنها توانی چوار گۆڵ و سوپەر هاتریکێك بەرامبەر هەڵبژاردەی فەنزویلا تۆمار بکات.

نەیمار گۆڵی ژمارە 40 ی بە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە تۆمار کرد لە کاتێکدا کۆی یارییە نێو دەوڵەتییەکانی نەیمار لەگەڵ بەڕازیل گەشتە 58 یاری.

نەیمار لە هەمان لێدواندا باسی ڕێژەی گۆڵەکانی کردوو وتی” من نازانم دەبێت چەند گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەکەم تۆمار بکەم و ئەوە بە لامەوە شتێکی گرنگ نییە، تەنها ستێك بەلامەوە گرینگە ئەوەیە دەبێت چۆن هاوکاری یاریزانەکانی هاوڕێم بکەم لە ڕیزی هەڵبژاردەکەم بۆ سەرکەوتن و بەدەست هێنانی نازناوەکان کە پێویستە کاری بۆ بکەین”.

بۆ بیرهێنانەوە نەیمار چووە ڕیزی ئەو یاریزانانەی توانیویانە لە مێژوودا گۆڵ بۆ بەڕازیل تۆمار بکەن، ئەو یاریزانانەش بریتین لە “زیزینیۆ،ئەدمیر جۆلینهۆ،ئیفاریستۆ، زیکۆ، کاریکا، ڕۆماریۆ،نەیمار.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com