بۆچی ئەم وێنەیە بۆتە هۆی راکێشانی سەرنجی خەڵکی؟نوچە.نیت.ئاژانسەکان
بڵاوبوونەوەی وێنەی گەنجێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆتە هۆی راکێشانی سەرنجی خەڵکی، لەوێنەکەدا دەردەکەوێت، سەرباری ئەوەی گەنجەکە عەینەک و کڵاوی لەسەردایە، بۆڕێگرتن لەتیشکی خۆر دەست دەگرێت بەسەرییەوە بۆ ئەوەی تیشکی خۆر لەچاوی نەدات.
گەنجێک لەوێنەیەکدا دەردەکەوێت کڵاو عەینەکی لەسەردایە بەڵام دەستی بەکاردەهێنێت، بۆ ڕێگری کردن لەخۆرەکە بۆ ئەوەی لەچاوی نەدات، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بەشێک لە خەڵک هەیە تەنها بۆ رووکەش هەندێک شت بەکاردەهێنن و زیاتر مەبەستیان خۆدەرخستنە، نەک بەکارهێنانی پێداویستییەکان بۆ مەبەستە راستەقینەکەی.
بەکارهێنانی عەینەک و کڵاو بۆ رێگرتن لە خۆر یان کەمکردنەوەی کاریگەری خۆرە لەسەر چاوی مرۆڤ دروست کراوە وبەکاردەهێنرێت، بەڵام تا ئێستا هەندێک کەس تەنها بۆ جوانی بەکاری دەهێنن و مەبەستە سەرەکییەکەیان لە بیرچۆتەوە.