
نوچە.نیت.nrt
پیاوانی شاری (بوكارامانجا) كۆڵۆمبیا، رێنمایی كران به مانه‌وه له ماڵه‌كانیان و به‌خێوكردنی منداڵه‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌وێك، ژنانیش خه‌ریكی ئاهه‌نگ گێڕان بوون، له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی خێزانی.
پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه، كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی كۆڵۆمبیا، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان راده‌ستی ژنان كرد‌و ئازادیی راهایان پێدان بۆ ماوه‌ی یه‌ك شه‌وی ته‌واو.
ئه‌و شه‌وه، هاتوچۆی پیاوان له‌شاره‌كه قه‌ده‌غه‌كرا.
خواردنگه‌كان و بازاڕه‌كان، ئه‌و شه‌وه داشكاندنی تایبه‌تیان بۆ ژنان خسته‌ڕوو. به‌رپرسه ناوچه‌ییه‌كانی شاره‌كه‌ش ئاهه‌نگ و وانه‌ی سه‌مایان بۆ ژنان رێكخستبوو له باخچه‌و شوێنه‌كانی ئاهه‌نگ گێڕان.
یامید سالدانا، یه‌كێك له رێكخه‌رانی پڕۆژه‌كه رایگه‌یاند “تهvخانكردنی ئه‌و شه‌وه تایبه‌ت به ژنان و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له پیاوان، رووداوێكی ره‌مزی یه و ساتێكه كه ده‌سه‌ڵاتداران تێیدا بیربكه‌نه‌وه له رێژه به‌رزه‌كانی توندوتیژی خێزانی و رۆڵی پیاو له كۆمه‌ڵگه‌دا”.
وتیشی ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌یانویست ئه‌و شه‌وه بچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، پێویست بوو له‌سه‌ریان كارتێكی تایبه‌ت به هاتوچۆ هه‌ڵبگرن و هاوكات ده‌بوو ئه‌و پیاوانه ئاگاداری بڕیاره‌كانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌و ئه‌و هۆكارانه بن كه دژی به‌شداری پیاوانن له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه.
ژنان ئه‌و شه‌وه به‌رپرسیارێتی ته‌واوی شاره‌كه‌یان گرته ده‌ست، كه 530 هه‌زار كه‌س له‌خۆده‌گرێت و له‌چوار سه‌رۆكی شاره‌وانی و حاكمی هه‌رێمه‌كه پێكدێت و سه‌رجه‌می ئه‌و پۆستانه راده‌ستی ژنان كران.