كاریگەری شەكر لەسەر جوانی ئافرەت

0

11102014181638shakr-bكاریگەری شەكر لەسەر جوانی ئافرەت

نوچە.نیت.ووشە

شەكر تامێكی خۆشی هەیە، بەڵام ئاشنابوون بەكاریگەرییەكانی بۆسەر پێست و جوانی و لەشڕێكی بەتایبەتی ئافرەت  وا دەكات كە زۆر بیر لە خواردنی بكەیتەوە، زۆر خواردنی شەكر هۆیەكە بۆ زوو دەركەوتنی پیری و هاتنی مووی زیادە لە لەش و زیانی تریش كە باسیان لێوە دەكەین.
-شەكر و زیپكەی لاوێتی، كێشەیەكی لەشە و كاریگەریی دەروونی بەسەر مرۆڤەوە هەیە، ئەو زیپكە لە دەموچاو و مل دێت ئەو كاتەی رەگی موو مادەیەكی چەور دەردەكات لە ژێر پێست و خانەكانی پێست هەو دەكەن و بەرز دەبنەوە.
چەند توێژینەوەیەك ئاماژەیان بۆ بەرزیی رێژەی شەكر لە خوێن و ئەو جۆرە زیپكە كردووە، ئەوەش بەهۆی زۆر خواردنی مادەی كاربۆهیدرات و شەكرییەوە، بۆیە شارەزایان رێنمایی كەم خواردنی شەكر دەكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو زیپكە.
-شەكر و لۆچی پێست، كۆلاجین و ئیلاستین دوو جۆرە ریشاڵی پرۆتینن كە هێز بەپێست دەدەن، بۆیە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گلوكۆز و فرەكتۆز لە لەشدا كاری ئەو پرۆتینانە پەكی دەكەوێت و لە چاككردنەوەی شانەكانی دەوەستن، بۆیە كەلەكەبوون و كەمنەرمی پێست روو دەدات و لۆچ دروست دەبێت.
-شەكر و گەشەكردنی مووی نەخوازراو، رەنگە بەرزبوونەوەی رێژەی ئەنسۆلین لە خوێن جوانی ئافرەت تێك بدات ئەوەش بەهۆی گەشەكردنی مووی نەخوازراو لەسەر پێست، بۆ نموونە لە شوارب و ردێن و سینگ و پشت، هەروەها رەنگە پەڵەی كاڵ لەسەر مل و بن هەنگڵ دروست بكات.
-شەكر و كەمەری ئافرەت، ئەو ئەنسۆلینەی دوای خواردنی شەكرێكی زۆر دەردەدرێت وا لە لەش دەكات كە شەكرەكە بەشێوەی چەوری ئەمبار بكات و ئەوەش قەڵەوی دروست دەكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com