دوا ڕەفتاری مۆرینهۆ…. ڕۆشتنی پیتەر چیکە
نووچەنێت:وەرزشی
مۆرینهۆی ڕاهێنەری چێڵسی گرێبەستی یانەی فۆڵهامی ڕەدد کردەوە کاتێک ئەو یانەیە بۆندیان پێشکەشی چێڵسی کردبوو بە مەبەستی دەست بەردار بوون لە شوازەر،ئەمەش گومانەکانی پیتەر چیکی زیادتر کرد.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا یانەی فۆڵهامی ئینگلیزی بۆندێکیان پێشکەشی یانەی چێڵسی لەندەنی کرد بە مەبەستی دەست بەردار بوون لە گۆڵپارێزی ژمارە سێی یانەکە بەڵام مۆرینهۆ دەستەی کارگێڕی یانەکەی ئاگادار کردەوە کە شوازەر بۆ فرۆشتن نییە.
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوولی نایابی ئینگلتەرا،پیتەر چیکی گۆڵپارێزی ژمارە یەکی یانەی چێڵسی شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە لە دەستدا و لە ژمارە یەکەوە کرا بە گۆڵپارێزی ژمارە دوو بە هۆی گەڕانەوەی کۆرتووای گۆڵپارێزی یانەکە.بەمەش دوودڵی پیتەر چیک زیادی کردوو یانەکەی لەوە ئاگادار کردووەتەوە ئەگەر بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگی یانەکە بێت ئەوا لە گواستنەوەی داهاتووی وەرزی زستاندا ڕیزی یانەکە بە جێ دەهێڵێت.
بۆیە لە ئێستاوە مۆرینهۆ بیری لای ئەوەیە ئەگەر پیتەر چیک یانەکە بە جێ بهێڵێ دەبێت شوازەر بمێنێتەوە هەر لەبەر ئەم هۆیەشە گرێبەستی یانەی فۆڵهامی بەمەبەستی دەست بەردار بوون لە شوازەر ڕەدد کردەوە.